لەشەوی درەوشانەوەی یامالدا باوکی دووبارە کێشەی نایەوە

یاریگا –
مونیر نەسراوی، باوکی لامین یامال، لە کاتی یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر ریال بێتس لەناو یاریگادا کێشەی نایەوە و هێرشی کرایەسەر.
یامال لە پێکهاتەی سەرەکی بارسێلۆنا بەرامبەر ریال بێتیس، شانبەشانی مارکوس راشفۆرد و فێران تۆرێس یارییکرد، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەم یارییەدا پشووی پێدرا، بەڵام ئامادەنەبوونەکەی هەست پێنەکرا و یاریزانەکانی بارسا بە ئەنجامی 5-3 یارییەکەیان بردەوە.
Provocación tras provocación, ya ha salido que el padre de Lamine Yamal estaba por ahí liándola, honor a ese hombre pic.twitter.com/zHqE6QWVmj
— Bakambismo (ex cebollismo) (@GxldeBakaGOAL) December 6, 2025
لە خولەکی 60ـی یارییەکە کاتێک لێدانی سزا بۆ بارسێلۆنا هەژمارکرا و یامال لە پشت تۆپەکەوە وەستا و گۆڵی پێنجەمی یانەکەی تۆمار کرد. باوکی لەکاتی ئاهەنگێڕان بەرامبەر هاندەرانی بێتیس هەرای نایەوە و خۆی تووشی کێشە کرد.
Una vergüenza el “pseudo famoso” padre de Lamine Yamal provocando a los aficionados béticos desde un palco de La Cartuja.
Así se ha llevado todo el partido.
Algunos se creen foco cuando no llegan ni a linterna pic.twitter.com/HJoTazePZl
— Info Real Betis (@InfoRBB) December 6, 2025
مونیر نەسراوی بەئەنقەست هاندەرانی بێتیسی تووڕە کرد و ئەوانیش هێرشیان کردە سەری و دۆخەکە گرژی تێکەوت. پاسەوانانی یاریگا ناچاربوون بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دەستوەردان بکەن و نەسراوییان بردە دەرەوەی یاریگا.
ئەمە یەکەمجار نییە کە باوکی یامال بە هەڵسووکەتەکانی دەبێتە باسی رۆژ و بەردەوام لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەهۆی رەفتارەکانی رەخنەی لێدەگیرێت و چەندینجار لەدەرەوەی یاریگاش هێرشی کراوەسەر.



