
یاریگا –
یانهی دهۆك بۆ بههێزكردنی هێلی پێشهوهی تیپهكهی ههوڵهكانی بۆ گواستنهوهی هێرشبهرێكی وهرزی رابردووی یانهی ههولێر دهستپێكردووه
بەپێی ئەو زانیارییە ورد و پشتڕاستکراوانەی دەست تۆڕی وەرزشیی یاریگا کەوتوون، یانەی دهۆک هەنگاوێکی گەورەی ناوە بۆ گواستنەوەی یوسف بن سۆدهی هێرشبهری وەرزی رابردووی خولی عێراقی یانهی ههولێر و ئێستای یانهی ریفاعی تونسی.
ئۆفەرێکی فەرمی و گرانبەها لەسەر مێزە
یاریگا زانیاری ورد و پشتراستكراوی له كهسه نزیكهكانی یاریزانهكه سهرچاوهیهكی باڵا له یانهی دهۆك دهستكهتووه، دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک بە فەرمی گرێبەستێکیان پێشکەش بە هێرشبەری توونس یوسف بن سۆدە کردووە.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئۆفەرەکە لە ۆووی داراییەوە گرانبەها و زۆر باشە و یەکێکە لە گرێبەستە گەورەکان، ئەمەش وایکردووە یاریزانەکە بە جددی بیر لە گەڕانەوە بکاتەوە.
داواکاریی عەبدولغەنی شەهەد
ئەم جووڵەیەی یانەی دهۆک لەسەر داواکاریی راستەوخۆی راهێنەری بەئەزموون عەبدولغەنی شەهەد بووە، شەهەد بە باشی لە تواناکانی بن سۆدە تێگەیشتووە و پێی وایە ئەو یاریزانە دەتوانێت کێشەی گۆڵکردن لە تیپەکەیدا چارەسەر بکات و لهگهڵ پلانهكانی ئهو دهنگونجێت و هێزێكی زیاتر بە هێڵی پێشەوەی هەڵۆکانی چیا ببەخشێت.
دانوستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئێستای
بەپێی زانیارییەکانی یاریگا، یوسف بن سۆدە ئێستا سەرقاڵی تاوتوێکردنی ئۆفەرەکەی دهۆکە و هاوکات گفتوگۆ لەگەڵ یانەی رافع دەستپێکردووە بۆ ئەوەیمافی دهستبهرداربوون وەربگرێت و پەیوەندی بە خولی ئەستێرەکانی عێراقەوە بکاتەوە.
رەتکردنەوەی یانەی نەوت و یانەکانی تر
یاریگا زانیویەتی، پێشتر چەند یانەیەکی عێراقی هەوڵیان لەگەڵداوە بەڵام نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، دوایین هەوڵیش چەند رۆژێک پێش ئێستا لەلایەن یانەی نەفـتەوە بوو کە ئۆفەرێکیان پێشکەش کردبوو، بەڵام یاریزانەکە رەتیکردووەتەوە، دیارە پڕۆژە و ئۆفەرەکەی دهۆک سەرنجی یاریزانەکەی زیاتر راکێشاوە.
ژمارە و ئامارەکانی وەرزی ڕابردوو
یوسف بن سۆدە وەرزی رابردوو یەکێک بوو لە باشترین یاریزانە پیشهگهرهكانی خولی عێراق لهگهڵ یانەی هەولێر ئاستێكی بهرزی پێشكهش كرد، توانی 14گۆڵ بۆ یانەی هەولێر تۆمار بکات كه 11 گۆڵیان له خول بوو،لهگهڵ پێنج ئەسیست، یاریزانهكه رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە مانەوەی هەولێر
چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەنووسی ئەم گرێبەستە بە تەواوی یەکلایی ببێتەوە، کە ئەگەر سەر بگرێت، دەبێتە له گواستنهوهی زستانه یاریزانهكه درێسی دهۆك دهپۆشێت.



