Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

دەیڤید مۆیس موژدەی گەورەی بە هاندەرانی ئێڤەرتن دەدات

Yariga App

یاریگا –

ئێڤەرتن بە راهێنەرایەتی داڤید مۆیس بەردەوامە لە درێژەدان بە بردنەوەکانیان و ئەمشەویش 3-0 لە نۆتینگهام فۆرێستیان بردەوە.

یەکەم کاروانی را‌هێنەرایەتی پیشگەرێتی مۆیس دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1998. درێژترین ماوەش لەگەڵ یانەیەک هەر لەگەڵ ئێڤەرتن بوو لە ساڵی 2002-2013. دواتر یانەکانی مانچێستەر یونایتد، ریال سۆسیداد، سەندەرلاند، وێستهام یونایتد. لە زستانی ئەم ساڵی 2025یش جارێکیتر گەڕایەوە بۆ ئیڤەرتن بە گرێبەستێکی دوو ساڵ و نیوی و توانی یانەکە لە دابەزین دووربخاتەوە.

لەدوای بردنەوەکەی ئەمشەویان لە نۆتینگژهام، راهێنەرە سکۆتلەندیەکە بە گەشبینیەکی زۆرەوە لە تیمەکەی موژدەیەکی گەورەی بە هاندەرانیان دا و، جەختیکردەوە کە ئامانجەکانیان تەنها پرێمەرلیگ نیە، بەڵکو ئامانجی ئەوروپیشیان هەیە و وتی

ئەم تیمە پێویستە لە رکابەرێتیە ئەوروپیەکان بێت. بەڵام خەڵکی دەبێت کاتمان بداتێ و بزانێت لە چەند ساڵی رابردوودا دۆخەکە چەند خراپ بووە. بەڵام من بەو ئاڕاستەیە دەڕۆم، هەروەها یاریزانەکانیش.

بە بردنەوەکە کە چوارەم سەرکەوتن بوو لە دوایین پێنج یاریی بۆ ئێڤەرتن، یانەکە ئێستا بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە پلەی پێنجەمە. بەڵام ئەرکیان لە دوو یاریی داهاتوودا قورسترە. لە ماوەی دوو هەفتەی لەدوای یەک رووبەڕووی چێڵسی و ئارسیناڵ دەبێتەوە.


 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button