
یاریگا –
ئاستۆن ڤیلا لەژیر سەرپەرشتی ئونای ئێمری کە سێیەم ساڵیەتی لەگەڵ یانەکە، ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکەن و ئەمشەویش 2-1 لە ئارسیناڵی پێشەنگیان بردەوە لە هەفتەی 15ی خولی ئینگلیزی.
بەو بردنەوەیە، تیمەکەی ئێمری کۆی خاڵەکانیان گەیاندە 30 و تەنها خاڵێک لە مانچێستەر سیتی پلەی دووەم و، سێ خاڵ لە ئارسیناڵی سەرووی ریزبەندیەوە دوورن.
لەدوای یارییەکە، پرسیار ئاڕاستەی راهێنەرە ئیسپانیەکە کرا کە ئایا لەنێو پاڵێوراوەکانن بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، ئونای وتی
بیر لەمە ناکەمەوە. دەزانم 38 هەفتە چەند زەحمەتە. ئێمە پاڵێوراونین.
ئەو قسانەی ناوبراو هەروا لە بێفیزیی و لەخۆبوردەیەوە نەبوو، بەڵکو دەزانێت چ خشتەیەکی چڕوپڕیان لەپێشە تەنها لەم مانگە.
ڤیێلا تەنها لە خولی ئینگلیزی نییە بە توندی لە ململانێدابێت، لە یۆرۆپالیگیش دوای 5 هەفتە تەنها یەک دۆرانیان هەیە. بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی سێیەم دێن بە هاوبەشی خاڵ لەگەڵ لیۆنی پیشەنگ و میدلاندی پلەی دووەم.
هەر لەم مانگەدا ئونای ئێمری رووبەڕووی بازلی سویسری، وێستهام، مانچێستەر یونایتد، چێڵسی و جارێکیتر ئارسیناڵیش دەبێتەوە. لە درێژەی قسەکانیدا وتی
ئەگەر ئێستا لە هەفتەی 35ی پرێمەرلیگ باین، رەنگە بە جۆرێکیتر قسەمان بکردایە. تا ئێستا ئارسیناڵ باشترین تیمی خولەکەیە. ئەمڕۆ چۆن کێبڕکێمان کرد ئەوە متمانەیەکم دەداتێ. بۆیە شانازیی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم. ئەوەی لە ژووری جلگۆڕین پێیان دەدەین ئەو ئاڵنگاریانە لە ئەستۆ دەگرن و پێیهەڵدەستن.
“I am so proud of my players and how they take the challenges” 🤩
Unai Emery reacts to Aston Villa’s win over Arsenal but admits that his side will ‘face difficulties’ ahead 🟣 pic.twitter.com/x6ozE47hqU
— Sky Sports News (@SkySportsNews) December 6, 2025



