Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئاڵۆنسۆ باسی کاریگەریی زەردەخەنەکەی ڤینیسیۆس دەکات

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆسنۆ جارێکیتر رەتیکردەوە هیچ گرفتێک لەنێوان خۆی و ڤینیسۆس جونیۆردا هەبێت وەک لە ماوەی چەند مانگێکی رابردوودا دەنگۆیەکی زۆر هەبوو، بەتایبەت پاش ئەوەی راهێنەرە ئیسپانیەکە لە یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە یاریزانە بەڕازیلیەکەی لە خولەکی  72 دانیشاند و ناڕەزایەتی ڤینی لێکەوتەوە.

دەنگۆیەکان گەیشتن بە ئاستێک، نەک تەنها نێوانی ئاڵۆنسۆ و ڤینیسیۆس، بەڵکوو دەگوترا ناکۆکییەکان بە نێو ژووری جلگۆڕینیشدا تەشەنەی سەندووە و بەشی زۆری یاریزانەکانی ریال مەدرید خۆشحاڵ نین بە پلان و شێوازەکانی چابی.

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا بەر لە یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ لە هەفتەی 16ی خولی ئیسپانی، ئاڵۆنسۆ باسی لە ڤینیسیۆس کرد، بەتایبەت کە ژامارەکانی ئەم وەرزەی هێرشبەرە سوپەرەکەی مەدرید لە ئاستی پێویستدا نییە

ڤینیسیۆس لە دۆخێکی نایابدایە لە هەردووی رووی کەسێتی و پیشەگەرێتی. بەداخەوە نەیتوانی لە یۆنان (بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس) و لە بیلباو گۆڵ تۆمار بکات.

هاوکات چابی باسی لە کاریگەری هەستەکانی ڤینیسیۆسی کرد بەسەر تیمەکەیە و وتی

بەڵام لەو رووەوەی کاتێ دەیبینی زەردەخەنە دەکات ئەوە ورەیەکی راستەقینە بە تیمەکە دەدات. زۆر گرنگە بەو ئەقڵیەتەوە ئەومان هەیە.

قسەکانی راهێنەری شاهانەکان لەکاتێکدایە ڤینیسیۆس دوای 15 بەشداریی لە خولی ئیسپانی خاوەنی تەنها 5 گۆڵە لەگەڵ 4 ئەسێست. لە چامپیۆنزلیگیش تا ئێستا رێگەی گۆڵەکانی نەدۆزیوەتەوە و 2 ئەسێستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button