Loading...
ئه‌وروپاجیهانگرنگترینمۆندیالی 2026

ئاگادارییەک بۆ ئینگڵته‌را؛ ئەمە کۆمەڵەی مەرگ نییە، بەڵام یەک هەڵە دەبێتە کارەسات

بۆچی کۆمەڵەکەی ئینگلتەرا باشترین سیناریۆ بوو؟

Yariga App

یاریگا –

دوای راکێشانی تیروپشكی مۆندیالی 2026 ، میدیای بەریتانی خەریکە دەهۆڵی جەنگ لێدەدات، بەڵام داتاکان و شیکارییە وردەکان چیرۆکێکی جیاواز دەگێڕنەوە، ئینگلتەرا لە کۆمەڵەیەکدا شانبەشانی کرواتیا و غانا یاری دەکات.

تۆڕی ئاتلێتیك راپۆرتێكی وردی له‌سه‌ر گروپی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌را كردووه‌  شیكاری بۆ ئاستی هه‌ڵبژارده‌كان و مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌را كردووه‌.

به‌ربه‌ستی كڕواتیا

گەورەترین بەربەست لەم کۆمەڵەیەدا کرواتیایە. مێژوو لە نێوان ئەم دوو تیپەدا ئاڵۆزە یادی 2018 له‌لای مێدیای به‌ریتانیا زیندوو ده‌كرێته‌وه‌.

تۆڕی ئاتلێتیک ئاشكرایكردووه‌، کرواتیا هەمیشە رکابەرێکی سەرسەختە، بەڵام تیپەکەیان لە قۆناخی نوێکردنەوەدایە، ئەوان چیتر ئەو هێزە تۆقێنەرە نین کە مۆدریچ لە لوتکەدا بوو. بۆ تۆماس توخێل، ئەمە یارییەکە دەبێت بە تەکتیک بیباتەوە نەک بە راکردن.

مەترسیی غانا

غانا یەکێکە لە بەهێزترین تیپەکانی ئەفریقا بە بوونی چەندین ئەستێرە لە خولە گەورەکاندا.

غانا کێشەی بەرگری هەیە، بەڵام لە هێرشبردن خێران، ئەم جۆرە تیپانە بۆ ئینگلتەرا هەمیشە کێشە بوون وەک یارییەکەی بەرامبەر ئەمریکا لە 2022.

ئایا ئەمە کۆمەڵەی مەرگـە؟

وەڵامی زە ئاتلێتیک نەخێره‌، بەپێی سیستەمی ریزبەندیی فیفا و داتای تایبەت بە هێزی تیپەکان، کۆمەڵەی ئینگلتەرا مامناوەندە.

ئاتلیتێك پێی وایه‌ کۆمەڵەی مەرگی راستەقینە، کۆمەڵەی فەرەنسایه‌ كه‌ لەگەڵ نەرویج و سەنیگال یاریی ده‌كات ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ به‌ قورستر ده‌زانێت له‌ كۆمه‌ڵه‌ی ئینگڵته‌را.

ئاتلێتیك ئاشكرایكردووه‌، پێگەی ئینگلتەرا بەهێزترین تیپی کۆمەڵەکەیە و پاڵێوراوی یەکەمە بۆ پلەی یەکەم، ئەمە یەکەم تاقیکردنەوەی گەورەی توخێلە وەک راهێنەری ئینگلتەرا. ئاتلێتیک پێی وایە توخێل بەختێکی باشی هه‌یه‌، کۆمەڵەکە ڕێگە دەدات بە توخێل کە:

  • لە یاری یەکەمدا فشار کەم بێت.
  • تیپەکە وردە وردە بچێتە ناو کەشی مۆندیالەوە و گەشە بکات.
  • خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی زوو لەگەڵ گه‌وره‌كانی (وەک بەڕازیل یان ئەرجەنتین) بەدوور بگرێت.

ئینگلتەرا لە کۆمەڵەی مەرگدا نییە،به‌ڵام  یەک هەڵەی بچووک بەرامبەر کرواتیا دەتوانێت بیانخاتە پلەی دووەم، ئەوەش واتای رێگایەکی زۆر سەختتر لە قۆناخەکانی دواتر. بەڵام بە گشتی، توخێل دەبێت بەم تیروپشکە دڵخۆش بێت چونکە رێگاکەی بۆ قۆناخی 16 کراوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button