Loading...
ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

دێلا فوێنتێ وەڵامی راهێنەری سعوودیە دەداتەوە و باسی ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی ئەرجەنتین دەکات

کۆمەڵەیەکی ئاڵۆزە

Yariga App

یاریگا –

لویس دێلا فوێنتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا روونیکردەوە، کە رێز لە لێدوانەکانی هێرڤی رونار، راهێنەری هەڵبژاردەی سعوودیە دەگرێت و دووپاتیدەکاتەوە، ستایشکردن لە توانای ئەوان کەم ناکاتەوە و بردنەوە مێژووییەکی سعوودیەی لە ئەرجەنتین وەبیرهێنانەوە.

ئیسپانیا، سعوودیە، کەیپ ڤێرد و ئوروگوای لە کۆمەڵەی هەشتەمی مۆندیالی داهاتوو رکابەری دەکەن. رونار لەدوای راکێشانی تیروپشکەکە گوتی؛

ئەگەر ئیسپانیا رازیبێت، دەتوانین لێیان ببەینەوە، لەوانەیە دواتریش ببنە پاڵەوانی جیهان. ئێمە رازین و دەستبەجێ واژۆی دەکەین.

دێلا فوێنتێ لە وەڵامی قسەکانی رونار روونیکردەوە؛

ستایشکردنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لاوازمان ناکات، بەڵکو تەواو بە پێچەوانەوە بەهێزمان دەکات.

رێز لە قسەکانی (راهێنەری سعوودیە) دەگرین، بەلام هەرگیز لەیادی مەکەن، ئێمە بەم قسانە خۆمان لاواز ناکەین و سوورتر دەبین.

سعوودیە رکابەرێکی ئاڵۆز و ئەستەمە، هەریەک لە رکابەرانی ئێمە، تایبەتمەندی ناوازەیان هەیە، بەڵام مۆندیالی ئەمجارە بەبەشداری 48 هەڵبژاردەیە.

ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی ئەرجەنتین

راهێنەری ئیسپانیا، بردنەوە مێژووییەکەی سعوودیەی لە ئەرجەنتین وەبیرهێنایەوە و گوتی؛

دەبێ هەوڵ بۆ بردنەوەی هەردوو یارییەکە بدەین، یەکەمجارە کەیپ ڤێرد بەشداری دەکات، بەڵام ئوروگوای خاوەنی راهێنەرێکی گەورەیە.

بەلای منەوە، هەرسێ یارییەکە بە هەمان ئەندازە قورسە، مۆندیالی ئەمجارە زۆر لە ئاستێکی بەرزدایە.

دێلا فوێنتێ باسی لە گرنگی پێشەنگبوونی کۆمەڵەکەی و ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی ئەرجەنتین کرد؛

کەمێک پێش ئێستا لیۆنێل سکالۆنی (راهێنەری ئەرجەنتین)م بینی، بەکترمان گوت، ئەگەر یەکێک لە ئێمە شکستیهێنا، لەوانەیە لە قۆناخی دواتر رووبەڕووی یەکتر ببینەوە.

بۆیە دەبێ زۆر بە سەرنجەوە یاریی بکەین. ئەگەر پلەی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانمان بەدەستهێنا، ئەوا ئەرکمان ئاسانتر دەبێت.

راهێنەری سعوودیە: ئەگەر ئیسپانیا رازیبێت بە ئێمە بدۆڕین لەوانەیە دواتر ببنە پاڵەوانی مۆندیال

بابەتی زیاتر

Back to top button