Loading...
ئه‌مریکاجیهانفه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیالی 2026

دیشان باسی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق و نیگه‌رانییه‌كانی ده‌كات

دیشان لە بەربەستە لۆجستییەکانی مۆندیال نیگەرانە

Yariga App

یاریگا –

دیدیێ دیشان ، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، دوای ئاشکرابوونی رکابەرەکانی لە مۆندیال،دانبیپێدانا کۆمەڵەکەیان بەهێزە و ئەرکیان ئاسان نابێت.

دوای تیروپشكه‌كه‌ دیشان گوتی،

“ئێمە کەوتووینەتە کۆمەڵەیەکی بەهێزەوە، ئێستا رکابەرەکانمان و کاتی یارییەکان دەزانین، بەڵام چاوەڕێی دیاریکردنی شوێنی کۆتایی یارییەکانین، بە بوونی هەردوو هەڵبژاردەی نەرویج و سەنیگال، رووبەڕووی دوو تیپی گەورە دەبینەوە، ئەمە جگە لەوەی تیپی سێیەمیش لە پاشکۆوە دێت، کە ئەوەش وادەکات کۆمەڵەکە قورستر بێت.”

یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی لێدوانەکەی دیشان ، باسی تیپی چوارەمی کۆمەڵەکەیە کە هێشتا دیار نییە. دیشان ناوی چەند هەڵبژاردەیەکی هێنا، لە نێوانیاندا هەڵبژاردەی عێراق، و ئاشکرایکرد کە تیم دەنێرن بۆ چاودێریکردنیان.
دیشان گوتی:

“کارەکە ئاسان نییە کاتێک تاوه‌كو کۆتایی مانگی ئازار رکابەرەکەت ناناسیت، واتە تەنیا چەند مانگێک پێش مۆندیال، ئەمەش دۆخێکی نامۆیە.”

هەروەها رایگه‌یاند،

“ئێمە چاودێری هەموو ئەو هەڵبژاردانە دەکەین کە پاڵێوراون بۆ گەیشتن بەم کۆمەڵەیە، وەک عێراق، بۆلیڤیا و سورینام. ئەندامانی دەستەی هونەریمان دەنێرین بۆ ئەوەی لە نزیکەوە سەیری یارییەکانیان بکەن.”

جگە لە لایەنی هونەری، راهێنەرە فەرەنسییەکە نیگەرانی خۆی لەبارەی سروشتی ئەم مۆندیالە کە لە سێ وڵاتە و کەشوهەوا دەربڕی.

“پاڵەوانێتییەکە وەک هەمیشە سەخت دەبێت و ئاستەکان بەرزن، ئێمە دەجەنگین، بەڵام دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئاڵنگارییە لۆجستییەکانیش بکەین؛ وەک پلەی گەرمی بەرز، گەشتە ئاسمانییەكان دوور و درێژن، ئەو ئاڵۆزییانەی کە وڵاتانی میواندار دروستیان کردووە.”

له‌ كۆتاییدا راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا  ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، نابێت هیچ یارییەک بە ئاسان وەربگرین و ئامادەکارییەکان دەستپێدەکەین بە چاودێریکردنی ئەو تیپانەی ئەگەری گەیشتنیان هەیە، بە عێراقیشەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button