هۆشدارییەک لە رەگراگییەوە: دەبێ هەمووان لە مەغریب بترسن
راهێنەری مەغریب حەزی گەورەی هەیە

یاریگا –
هەڵبژاردەی مەغریب لە کۆمەڵەی سێیەمی مۆندیالی 2026ە و هەمووان چاوەڕێی رووبەڕووبوونەوەیەکی ئاگرینی نێوان شێرەکانی ئەتڵەش و بەڕازیل دەکەن.
بەڕازیل، مەغریب، سکۆتلاند و هایتی لە کۆمەڵەی سێیەم رکابەری دەکەن و وەلید رەگراگی، راهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب، رێزێکی زۆر لە بەڕازیل دەگرێت، بەڵام هۆشداری بە هەمووان دەدات، مەغریب تەنیا بۆ بەشداریکردن ناچێتە ئەمریکا؛
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی Bein Sports رەگراگی دەڵێت؛
هەمووان چاوەڕێی دووبارەکردنەوەی سیناریۆی مۆندیالی 2022 لە مەغریب دەکەن، ئەمەش بابەتێکی ئاڵۆزە.
لە قەتەڕ وەکو ئەوەوابوو کە لە نێو یاریگا و وڵاتی خۆمان یاریی بکەین، بەدڵنیاییەوە هاندەران بۆ پاڵپشتیکردنمان دێنە ئەمریکا، هەروەها ئێستا هەڵبژاردەکانی دیکە باشتر دەمانناسن و چاوەڕێی دووبارەکردنەوەی سیناریۆی قەتەڕ دەکەن، بەڵام ئەمە قورسە.
زۆر خۆمان ماندوو دەکەین و ئێستا سەرنجمان لەسەر جامی نەتەوەکانی ئەفریقایە، چونکە لە یاریگای خۆمان یاریی دەکەین و زۆر بە رکابەریکردنی هەڵبژاردەی وەکو بەڕازیل دڵخۆشین.
بەڕازیل دەیەوێت نازناوی مۆندیال بباتەوە، هەموو هەڵبژاردەیەکیش دەیەوێت رووبەڕووی گەورەکان ببێتەوە و ئێمەش هەڵبژاردەیەکی گەورەین.
دەبێ هەموو رکابەرێک لە رووبەڕووبوونەوەی ئێمە بترسێت.
🟪 #تصريح_خاص لـbeIN SPORTS | أبرز تصريحات وليد الركراكي مدرب المنتخب المغربي بعد قرعة كأس العالم 2026 pic.twitter.com/2oCN3GKXj2
— beIN SPORTS الإخبارية (@beINSPORTSNews) December 5, 2025
رەگراگی لە مۆندیالی 2024، دەستکەوتێکی مێژووی تۆمارکرد و سەرکردایەتی مەغریبی بۆ بەدەستهێنانی پلەی چوارەمی مۆندیال کرد.



