Loading...
جیهانگرنگترینمۆندیالی 2026

سکالۆنی رووبەڕووی مامۆستاکەی دەبێتەوە؛ یادگارییەکانی لازیۆ زیندوو ده‌كاته‌وه‌

جەزائیر هەڵبژاردەیەکی بەهێزە و پێتکۆڤیچ مامۆستای من بووە

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، دوای راکێشانی تیروپشکی مۆندیالی 2026 ستایشی هەڵبژاردەی جەزائیری کرد کە یەکێکە لە رکابەرەکانی لە قۆناخی کۆمەڵەکان، هاوکات باسی لە پەیوەندی خۆی و ڤلادیمێر پێتکۆڤیچی راهێنەری جەزائیر کرد.

سکالۆنی لە لێدوانێکدا دوای مەراسیمەکە لە ئەمەریکا گوتی،

“من پێتکۆڤیچی راهێنەری جەزائیر دەناسم، پێشتر لە یانەی لازیۆ ڕاهێنەرم بووە.”


ستایشی جەزائیر و ئاماژەیەک بۆ فەرەنسا

سکالۆنی گوتی، پێتکۆڤیچ راهێنەرێکی نایابە، جەزائیریش هەڵبژاردەیەکی باشە و یاریزانی نایابیان هەیە، ئەوان خاوەنی بەهرەمەندی گەورەن کە وڵاتانی تر سوودیان لێ دەبینن وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو یاریزانە بەڕەچەڵەک جەزائیریانەی بۆ فەرەنسا یاری دەکەن.

راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە بە گاڵتەوە باسی سەردەمی یاریكردنی خۆی لەژێر دەستی پێتکۆڤیچ کرد و گوتی،

“من هەرگیز لەگەڵ ئەو لە لازیۆ یارییم نەدەکرد و هەمیشە یەدەگ بووم، ئێستا دەستم کەوت و دەبێت رووبەڕووی ببمەوە، ئەو هەمیشە منى لە تەنیشت خۆی دادەنا بۆ ئەوەی رێنمایی بدەمە یاریزانان، زۆر سته‌می لێکردم.”

هیچ رکابەرێک ئاسان نییە

سەبارەت بە کۆمەڵەکەیان کە هەڵبژاردەکانی، جەزائیر، نەمسا و ئوردن لەخۆدەگرێت، سکالۆنی رایگه‌یاند،

هیچ رکابەرێک ئاسان نییە، دەبێت بە جددی یارییەکان بکەین، ئەمە قسەی هەمیشەیی و بڕوای ئێمەیە.”

گوتیشی،

“نەمسا پاڵاوتنێکی نایابی کرد، رەنگە ئوردن کەمتر ناسراو بێت، بەڵام گەیشتنیان بەم قۆناخە بێ هۆکار نییە، ئەمە کۆمەڵەیەکە دەبێت تێیدا هەموو توانایەکی خۆمان بخەینەگەڕ.”

لە کۆتاییدا سکالۆنی پەیامێکی ئاڕاستەی هانده‌رانی ئەرجەنتین کرد:

“هەموو هەوڵێک دەدەین، هەوڵ دەدەین هەمان سیناریۆی مۆندیالی رابردوو دووبارە بکەینەوە، ئەویش ئەوەیە کە لەپێناو هیچ تۆپێکدا خۆمان بەدەستەوە نەدەی

 

بابەتی زیاتر

Back to top button