Loading...
گرنگترینمۆندیالی 2026

راهێنەری سعوودیە: ئەگەر ئیسپانیا رازیبێت بە ئێمە بدۆڕین لەوانەیە دواتر ببنە پاڵەوانی مۆندیال

باسی سیناریۆی ئەرجەنتین دەکات

Yariga App

یاریگا –

هێرڤی رونار، راهێنەری هەڵبژاردەی سعوودیە لەدوای راکێشانی تیروپشکی مۆندیالی 2026، دانی بە ئاڵۆزی و قورسی کۆمەڵەکەینا.

سعوودیە لە کۆمەڵەی هەشتم رووبەڕووی ئیسپانیا، کەیپ ڤێرد و ئوروگوای دەبێتەوە و رونار بە رۆژنامەنووسانی گوت؛

ئەمە جامی جیهانییە و ئێمە بەردەوام لە کۆمەڵەی قورسدا دەبین، چوار ساڵ بەر لە ئێستا، کۆمەڵەکەمان ئەرجەنتین و مەکسیکی تێدابوو.

ئیسپانیا کە پلەی یەکەمی ریزبەندی فیفای گرتووە، دەتوانین بڵێین باشترین هەڵبژاردەی جیهانە. ئوروگوای هەڵبژاردەیەکی زۆر بەهێزە و خاوەنی مارسێلۆ بێلسایە، کە راهێنەرێکی زۆر باشە.

لەبارەی کەیپ ڤێرد، یەکەمجارە بەشداری مۆندیال دەکەن و دەیانەوێت ئاستی خۆیان پیشانی جیهان بدەن.

ئامادەکارییەکان هاوشێوەی مۆندیالی 2022 دەبن، بەڵام تیمەکەمان بەراورد بە تیمی مۆندیالی قەتەڕ جیاوازە.

لە وەڵامی پرسیاری دووبارەکردنەوەی سیناریۆی بردنەوە لە ئەرجەنتین و رووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیا لە یەکەم یاریی مۆندیالی داهاتوو، رونار دەڵێت؛

ئەگەر ئیسپانیا رازیبێت، دەتوانین لێیان ببەینەوە، لەوانەیە دواتریش ببنە پاڵەوانی جیهان. ئێمە رازین و دەستبەجێ واژۆی دەکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button