Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی لیدز یونایتد V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە كۆتا یاریی ئەمڕۆی پرێمەرلیگ لیدز یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی هەولێر، لیدز یونایتد لە یاریگای ئیلاند رۆدی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پازدەی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لیدز یونایتد لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی چواردە یاریی تەنیا چوار یاریی بردووەتەوە، دوو یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی حەڤدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا لیڤەرپوول لە كۆی چواردە یاریی حەفت یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 22خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لیدز یونایتد بە بێ لۆنگستاف، جەیمس, كالڤێرت لوین و ئێن مێخا رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

رێدز بە بێ فریمپۆنگ، لیۆنی و بایچێتیچ بەرامبەر لیدز یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیدز یونایتد

پێری

رۆدۆن، ستروجیک، گودمونسن، بیوۆل

گروڤ، ئاپمادو، تاناكا، ستاچ

پیۆری، ئۆكافور

پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول

ئالیسن

برادلی، كۆناتێ، ڤان دایک، كێركێز

خراڤنبێرخ، سۆبۆسلای

سەڵاح، ڤیرتز، خاكپۆ

ئێكیتیكی

بابەتی زیاتر

Back to top button