Loading...
ئاسیاجیهاندارایی وەرزشیسعوودیەعێراقکوردستان

بە هۆی سکاڵای یوسف ئەمینەوە یانەیەکی سعودی لەلایەن فیفاوە هەڕەشەی لێدەکرێت

فیفا هەڕەشەی سزادانی وەحدەی سعودی دەکات

Yariga App

یاریگا –

بە هۆی سکاڵای یوسف ئەمین یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێڕاق، فیفا هەڕەشەی راگرتنی یانەی وەحدەی سعودی دەکات.

دوای ئەوەی وەرزی رابردوو ریزی وەحدەی سعودی جێهێشت، یوسف ئەمین، یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێڕاق و ئایک لارانکای قوبرسی بە هۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانی سکاڵای لە یانە سعودیە کردووە، فیفاش ئاگاداری وەحدەی سعودی کردۆتەوە کە بە زووترین کات پێویستە شایستەی دارایی یاریزانە کوردەکە بدات.

یانەی بڕاونشیفی ئەڵمانی لە کە پێشووتر یوسف ئەمین یاریی بۆ کردووە، لە هەمان کاتدا سکاڵای لەسەر وەحدەی سعودی تۆمار کردووە، بەپێی رێککەوتنی گرێبەستی نێوان وەحدە و بڕاونشیف پێویستە یانە سعودیەکە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دۆلار بە یانە ئەڵمانیەکە بدات و تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەدراوە.

ئەگەر لە ماوەیەکی نزیک یانەی وەحدە شایستە داراییەکانی یوسف ئەمین و یانەی بڕاونشیف خەرج نەکات، فیفا یانە سعودیەکە سزا دەدات و ناتوانێ گرێبەستی نوێ لەگەڵ هیچ یاریزانێک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button