Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێكردەوە

تاوەكو 2031 كاتالۆنییە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرێبەستی ئێریک گارسیا، ئەستێرەی ئیسپانی یانەكەی نوێكردەوە.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی ئێریک گارسیای تاوەكو 2031 راگەیاند.

لە بەیاننامەكەی بارسێلۆنادا هاتووە:

بارسێلۆنا و ئێریک گارسیا لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیكە و تاوەكو 2031 رێككەوتن.

رۆژی پێنجشەممە بەرواری 11 دیسێمبەر لەگەڵ خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەكە واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەكەی دەكات.

گارسیا لە هاوینی 2021 لە مانچێستەر سیتیەوە گەڕایەوە بارسێلۆنا و وەرزی 2023 بە خواستن پەیوەندی بو جیڕۆناوە كرد.

یاریزانە 24 ساڵانەكە یەكێكە لە یاریزانە سەرەكییەكان و هانزی فلیک بە سەرەكی یاریی پێدەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button