Loading...
جیهانگرنگترین

مێسی باشترین راهێنەری مێژوو دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، یاریزانی ئەفسانەی ئەرجەنتینی و بارسێلۆنا کە سەرجەم نازناوە بەکۆمەڵ و تاکەکانی لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا بردووەتەوە، بەدرێژایی ئەو رێگە درێژە کاری لەگەڵ چەندین راهێنەری جیاوا کردووە.

خودی مێسی کە هێشتا بەراورد بە ئەفسانەکانی تۆپی چەقی ئەو مشتومڕەیە بۆ دیاریکردنی وەک باشترین یاریزانی مێژوو، ئێستا رووبەڕووی پرسیاری باشترین راهێنەری مێژوو دەکرێتەوە. بەڵام بەبێ دوودڵیی ناوەکەی ئاشکراکرد.

دیارترن قۆناخی لیۆ دوو بەشە، یەکێکیان لەگەڵ “بارسێلۆنای سەردەمی زێڕین”  لە ماوەی نێوان 2028-2012 کە پێپ گواردیۆلا راهێنەرایەتی دەکردن، بەشەکەی دیکە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە راهێنەرایەتی لیۆنێل سکالۆنی کە دوای چەندین ساڵ لە وشکەساڵیی نازناوەکان، سەرەنجام تانگۆی بردەوە سەر سەکۆی بەرزکردنەوەی جامەکان کاتێک لە ساڵی 2021 بۆ یەکەمین جار لە ماوەی نزیکەی 30 ساڵ هەڵبژاردەکەی کردە خاوەنی جامێک ئەویش کۆپا ئەمێریکا بوو بە سەرکردایەتی مێسی. دواتر بەوەشەوە نەوەستان و خەونە لەمێژینەکەی دوای دیێگۆ ئارماندۆ مارادنۆنایان بۆ هاندەرانیان هێنایەدی بە بردنەوەی مۆندیالی 2022 کە لە قەتەر بەڕێوەچوو.

لە نووێترین چاوپێکەوتنیدا کە لەگەڵ تۆڕی وەرزشی ئی ئێس پی ئێن ئەنجامیداوە، مێسی باشترین راهێنەری مێژووی دیاریکرد. ئەویش پێپ گواردیۆلایە. لیۆ وتی

راهێنەری زۆر باش و نائاسایی هەن. بەلام گواردیۆ لە کاری راهێنەرایەتیدا شتێکی جیاوازی پێیە. بە لای منەوە، ئەو باشترینی هەموو سەردەمەکانە.

مێسی لە وەسفی پێپدا ئەو لایەنانەی راهێنەرە ئیسپانیەکەی دەستنیشانکرد کە وەک خاڵی جیاکاریی دەیبینێ بەراورد بە راهێنەرەکانی دیکە و وتی

پەیوەست بە چۆنیەتی روانین و بینینی شتەکان، ئامادەکاریی بۆ یارییەکان و پەیوەندیکردن بە یاریزانەکانەوە، زۆر تەواوە.

ئەو باشترینە، خۆشبەخت بووین کە ئەومان هەبوو لە بارسێلۆنا. ئەو سەردەمە بە هەبوونی گواردیۆلا و ئەو یاریزانانەی هەمانبوون، وەک وابوو پارچە دروستەکانی شتێک پێگەوە هاتبێتن تەواوکردنی ئەوەی کە نیازی بوو بەدەستیبهێنێت و بەدەستمانهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button