Loading...
ئیتاڵیا

دوو ئەستێرەی یوڤێنتوس نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت

ماوەی دوورکەوتنەوەیان ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فێدریکۆ گاتی بەرگریکاری یانەکەی نەشتەرگەری بۆ کراوە.

گاتی بەرگریکاری یانەی یوڤێنتوس دوای ئەوەی شەوی سێشەممە لە یارییەکەی بەرامبەر ئودینێزی جامی ئیتاڵیا جومگەی چۆکی راستی تووشی پێکان بوو، نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی بۆ کرا.

لە بەیاننامەیەکی یانەی یۆڤێنتۆسدا هاتووە:

بەیانی ئەمڕۆ، فێدریکۆ گاتی نەشتەرگەری جومگەی چۆکی راستی بۆکرا. نەشتەرگەرییەکە لەلایەن دکتۆر بێرتراند سۆنەری-کۆتێت و دکتۆر لۆیک جۆفرۆی، بە ئامادەبوونی پزیشکی یانەکە دکتۆر لوکا ستیفانینی، لە کلینیک سانتێ ئەتلانتیک لە شاری ناتس بە سەرکەوتوویی کرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لاگازێتا، گاتی لانیکەم بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، هەرچەندە کاتی وردی چاکبوونەوەی لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئاشکرا دەبێت، ئەمەش بە پشتبەستن بە پڕۆسەی چاکبوونەوەی.

دوسان ڤلاهۆڤیچ، یاریزانێکی دیکەی یوڤێنتوس بڕیارە ئەمڕۆ لە لەندەن نەشتەرگەری بۆ بکرێت. یاریزانە سربییە تووشی پێکانێکی سەخت ریشاڵی ماسولکەکانی رانی بووە و تا مانگی ئازاری 2026 لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

یاری داهاتووی یوڤێنتۆس لە خولی ئیتاڵیا بەرامبەر ناپۆلی دەبێت کە رۆژی یەکشەممە لە یاریگای دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا بەڕێوەدەجێت و یوڤێنتوس لە توانای دوو ئەستێرەکەی بێبەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button