
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی ریال مەدرید پێکانی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، بەرگریکاری ئینگلتەڕای راگەیاند.
ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد کراوە، دەرکەوتووە لە ماسوولکەی رانی تووشی پێکان بووە، گەڕانەوەی پەیوەستە بە توانای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی.
هاوکات رۆژنامەنووسی کادینا کۆپێ ئارانچا رۆدریگێز بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی جۆری پێکانەکە ئارۆنۆڵد بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.
Parte médico de Trent.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) December 4, 2025
ئارنۆڵد بەهۆی ئەو پێکانە لە 10 یاریی داهاتووی ریال مەدرید و لە یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیاش بێبەش دەبێت.



