Loading...
گرنگترینمۆندیالی 2026

تیروپشکی مۆندیال؛ کام هەڵبژاردەی مۆندیال بەدەستدەهێنێت؟

راپۆرتێکی شیکاری هاوبەشی یاریگا و تۆڕی ئاتلێتیک

Yariga App

یاریگا –

سبەی کاتژمێر 20:00 بە کاتی هەولێر، رێوڕەسمی تیروپشکی جامی جیهانی 2026 لە ناوەندی کێنێدی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا دەکرێت.

یەکەمجارە 48 هەڵبژاردە بەشداری مۆندیال دەکەن و یەکەمجاریشە سێ وڵات پێکەوە میوانداری گەورەترین پاڵەوانیەتی جیهان بکەن. مۆندیال لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت.

لەم راپۆرتەدا، بەگوێرەی دوایین داتا و ئاماژەکان، پێشبینی بەربژێرانی پاڵەوانبوون بە ریزبەندی دەکەین، ئەمەش بە سوود وەرگرتن لە داتاکانی تۆڕی ئاتلێتیک و کۆمپانیای ئۆپتا.

تاوەکو ئێستا 22 هەڵبژاردە گەیشتنیان بە مۆندیال مسۆگەر کردووە، 22 هەڵبژاردەی دیکەش لە پاشکۆی ئەوروپا و پاشکۆی نێودەوڵەتی، هەوڵی بەدەستهێنانی شەش بلیتی دیکە دەدەن.


1. ئەرجەنتین – بەربژێری یەکەم

ریزبەندی فیفا: دووەم

پاڵەوانانی ئێستای جیهان و براوەی هەردوو پاڵەوانیەتی کۆپا ئەمێریکای 2021 و 2024، بەهێزەوە بەشداری پاڵەوانیەتییەکە دەکەن.

تانگۆ بە سەرکردایەتی مێسی کە ئەوکاتە تەمەنی دەبێتە 39 ساڵ، خۆی بۆ دووبارە بردنەوەی نازناوەکە ئامادە کردووە.

مانەوەی لیۆنێل سکالۆنی لە پۆستەکەی و ئامادەیی لیۆ مێسی، دەرفەتەکانی ئەرجەنتین بەبەهێزی دەهێڵێتەوە.


2. ئیسپانیا – هێزی لەڕادەبەدەر

ریزبەندی فیفا: یەکەم

پاڵەوانی ئەوروپای 2024، پێکهاتەیەکی پڕ لە یاریزانی لاوی بەهێز ئامادە کردووە.

لاڕۆخا بە سەرکردایەتی لامین یامال و پێدری، هەستێکی تۆقێنەریان دروستکردووە و لە یۆرۆی رابردوو، ئیسپانیا وەکو بەهێزترین هەڵبژاردە خۆی سەلماند، چونکە لە هەموو هێڵێک، توانای درەوشانەوەی هەبوو.

ئیسپانیا بە جیاوازییەکی کەم، لە پشتی ئەرجەنتینەوە بەربژێری بردنەوەی جامی جیهانی 2026یە.

3. فەڕەنسا – باشترین لیستی یاریزانان… بەڵام؟

ریزبەندی فیفا: سێیەم

ئەگەر سەیری ناوەکان بکەین، فەڕەنسا خاوەن لیستێکی ناوازەی یاریزانانە.

لە هەموو شوێنێکی یاریگا، ئەستێرەی گەورەی هەیە و لە هێڵی پێشەوەش، بە سەرکردایەتی کیلیان ئێمباپێ، کارگەی گۆڵییان دروستکردووە.

ئاستی فەڕەنسا لە یۆرۆی 2024 لاواز بوو، ئاستەکەی پرسیاری زۆری لەسەر دیدیێ دیشان دروستکردووە، کە دوا پاڵەوانیەتییە سەرکردایەتی کەڵەشێرەکان بکات.

ئەرکی سەرەکی دیشان، وەگەڕخستنەوەی ئەو هەموو ئەستێرەیە تاوەکو بەباشترین شێوە خزمەتی لێس بلوز بکەن.

4. ئینگلتەرا – هەڵبژاردەیەکی ئامادە

ریزبەندی فیفا: چوارەم

ئەنجامە ناوازەکانی لە پاڵاوتنی مۆندیال، هەمووان سەرسام کردووە.

تۆماس توخێل، راهێنەری هەڵبژاردەی سێ شێرەکان، کەتیبەیەکی بەهێز و پڕ لە یاریزانی لاوی دروستکردووە. هەرچەندە ئیگلتەرا لە دوو مۆندیالی رابردوودا لە بردنەوەی نازناو نزیکبوو، بەڵام هۆکاری جیاواز شکستی بە تیمەکە هێنا.

ئینگلتەرا یەکێکە لە دیارترین رکابەرانی مۆندیالی داهاتوو.

5. بەڕازیل  – چاوەڕوانییەکی زۆر

ریزبەندی فیفا: پێنجەم

هەڵبژاردەی بەڕازیل یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو، بەڵام زیاتر لە بیست ساڵە لە نازناوەکە دوورە.

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری پێشووی ریال مەدرید خەریکە پێکهاتەیەکی تۆکمە بۆ سیلیساو ئامادە دەکات، بەڵام پرسیارە گەورەکە ئەوەیە، ئایا بەڕازیل دەتوانێت لە عەبای گرژییەکانی نێو هەڵبژاردە و سەردەمی پاڵاوتن بهێتە دەرەوە.

أكثر بلد توّج باللقب يعاني منذ سنوات، لكن وصول كارلو أنشيلوتي يمنح الأمل بعودة “السيليساو” للواجهة. يبقى السؤال: هل يستطيع المنتخب الخروج من عباءة الفوضى التي ظهرت في التصفيات؟

6. هۆڵەندا

ریزبەندی فیفا: حەفتەم


7. پۆرتوگال

ریزبەندی فیفا: شەشەم


8. ئەڵمانیا

ریزبەندی فیفا: نۆیەم


9. مەغریب

ریزبەندی فیفا: 11


10. کۆڵۆمبیا

ریزبەندی فیفا: 13


بابەتی زیاتر

Back to top button