
یاریگا –
موسەلی ئال موعەممەر، سەرۆکی پێشووی یانەی نەسر، دواجار بێدەنگی شکاند چیرۆکی راستەقینەی گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ خولی سعودی، ئاشكرا كرد، لێدوانەکانی بۆ رەتکردنەوەی قسەکانی بەرپرسێکی تری وەرزشی سعودیە.
سەرەتای کێشەکە؛ عەبدوڵڵا حەماد چی گوتبوو؟
پێشتر عەبدوڵڵا حەماد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەکادیمیای مەهد، لە لێدوانێکدا رایگهیاندبوو، رۆناڵدۆ خۆی پەیوەندی پێوە کردووە کاتێک لە فڕۆکەدا بووە و پرسیاری جددییەتی سعودیەی کردووە. حەماد گوتبووی، من پەیوەندییەکەم گەیاندە وەزیری وەرزش و گوتم دڵنیام 100٪ ڕۆناڵدۆ دێت، دواتر گرێبەستەکە کرا.
الأستاذ عبدالله حماد لم يرو القصة الحقيقية في مفاوضات النصر مع كريستيانو (التي لا علاقة له بها) .. قريبا ستظهر الرواية الحقيقية وبالأدلة. https://t.co/Qb2hmiI3Gb
— مسلّي آل معمر (@musalli9) October 30, 2025
وەڵامە توندەکەی ئال موعەممەر: “تۆ هیچ پەیوەندیت پێوە نەبوو“
موسەلی ئال موعەممەر سەرەتا لە تویتێکدا ڤیدیۆکەی عەبدوڵڵا حەمادی بڵاوکردەوە و نووسی،
“مامۆستا عەبدوڵڵا چیرۆکە راستەقینەکەی نەگێڕایەوە کە ئەو هیچ پەیوەندییەکی به گواستنهوهی رۆناڵدۆ نهبووه، بەمزووانە بە بەڵگەوە راستییەکان دەخەمە ڕوو.”
چیرۆکە راستەقینەکە بەپێی گێڕانەوەی ئال موعەممەر
لە بەرنامەی فی المرمی، سەرۆکی پێشووی نەسر وردەکارییەکانی گواستنهوهی رۆناڵدۆ بەم شێوەیە خستەڕوو:
سەرەتای بابەتەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 7ـی 2022، کاتێک رۆناڵدۆ نەچووە کەمپی مەشقی مانچێستەر یونایتد، لەو کاتەدا شازادە خالید بن فەهد ئەندامی زێڕین و گەورە پاڵپشتی نەسر پێشنیاری کرد کە هەوڵ بۆ گواستنهوهی بدهین.
مسلي آل معمر لـ #في_المرمى: بعد اجتماع يومين مع رونالدو في منزله اتفقنا أن نستكمل المفاوضات في قطر خلال كأس العالم.. وخلال تواجد رونالدو في قطر تم التواصل مع سمو الوزير بالجوال لأنه كان يرغب في أن يكون انتقاله ضمن مشروع رياضي كبير pic.twitter.com/q89egUAz5D
— العربية – في المرمى (@FilMarma) December 3, 2025
ئال موعەممەر دەڵێت،
“سەرەتا زانیمان رۆناڵدۆ پێشتر ئۆفەرێکی رەتکردووەتەوە. بەڵام محەمەد خوڕەیجی سەرمایەدار و ئەندامی شەرەفی نەسر پێی گوتم پەیوەندی بە مێندێزی بریکارییەوە دەکەم، ئێمە چووینە مانچێستەر بەڵام نەمانتوانی بیبینین، دواتر کاتێک کێشەکانی رۆناڵدۆ و تێن هاخ تەقییەوە، ئاڕاستەکە گۆڕا بۆ پۆرتوگال.
کۆبوونەوە لە ماڵەکەی ڕۆناڵدۆ:
موعەممەر زیاتر دهڵێت،
“لە ڕێگەی کەسێک لە خێزانەکەیەوە توانیمان پەیوەندی پێوە بکەین. چووینە لیسبۆنە و لە ماڵەکەی خۆیدا لەگەڵیدا کۆبووینەوە، دواتر لە قەتەریش لەکاتی مۆندیال جارێکی تر دانیشتین.”
ئال موعەممەر رهتیكردهوه عەبدوڵڵا حەماد رۆڵی هەبووبێت و گوتی،
“لەکاتی دانوستانەکاندا، شازادە عەبدولعەزیز بن تورکی وەزیری وەرزش بەردەوام لەسەر هێڵ بوو، تەنانەت رۆناڵدۆ راستەوخۆ قسەی لەگەڵ وەزیر کرد و کاتێک گوێبیستی پڕۆژە گەورەکەی سعودیە بوو، قەناعەتی کرد و رازی بوو.”
سەبارەت بە ڕۆڵی سەعد ئەللـەزیز بەرپرسی گرێبەستەکانی خولی سعودیە، ئال موعەممەر رایگهیاند، سەعد تەنیا لە رۆژی کۆتاییدا ئامادە بوو.
رۆناڵدۆ دوو گرێبەستی واژۆ کرد:
- یەکەمیان لەگەڵ یانەی نەسر.
- دووەمیان لەگەڵ دەستەی خولی پیشەگەری سعودیە.
بەپێی ئەم لێدوانانە، گواستنەوەی رۆناڵدۆ بەرهەمی پلانێکی شهش مانگی كاگیری نەسر و خالید بن فەهد بووە بە پاڵپشتی راستەوخۆی وەزیری وەرزش، نەک تەلەفۆنێکی هەڕەمەکی وەک ئەوەی پێشتر بانگەشەی بۆ دەکرا.



