Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

هۆکارەکەی ئاشکرادەکات؛ ئامۆریم پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا بەکارناهێنێت

لێکۆڵینەوەیەکی BBC هەڕەشەی کوشتن لەسەر سێ راهێنەری گەورەی پرێمەرلیگ ئاشکرادەکات

Yariga App

یاریگا –

روبن ئامۆریم، راهێنەری مانچێستەر یونایتد دووپاتیدەکاتەوە، گرنگی بە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا نادات.

لێکۆڵینەوەیەکی رۆژنامەوانی کەناڵی BBC دەریخستووە، زیاتر لە دوو هەزار (2000) پۆست و نامەی ناشترین لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا لە نێویاندا، هەڕەشەی کوشتن و دەستدرێژیکردنی سێکسی، ئاڕاستەی یاریزانان و راهێنەرانی پرێمەرلیگ و پرێمەرلیگی خانمان لە ماوەیەک یەک هەفتەدا، بڵاوکراونەتەوە.

هەریەکە لە ئامۆریم، ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول و ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ یونایتد، دیارترین قوربانیانی سووکایەتیپێکردنی بەکارهێنەرانی پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیان.

زۆربەی پۆستەکان لە پلاتفۆڕمی ئێکس (X) بڵاوکراونەتەوە و 82%ی لە دژی راهێنەران بووە.

ئامۆریم لەبارەی لێکۆڵینەوە رۆژنامەوانییەکەی BBC دەڵێت؛

شتێکی ئاساییە لە هەر کارێک رووبەڕووی ئەمجۆرە بابەتانە ببیتەوە، بەڵام من نایانخوێنمەوە.

بەڵکو خۆم دەپارێزم و کاتێک باسی مانچێستەر یونایتد دەکرێت، سەیری تەلەڤزیۆنیش ناکەم. نەک لەبەر ئەوەی لەگەڵیان هاوڕانیم، بەڵکو زۆربەی کات بۆ پاراستنی تەندروستی خۆم ئەم کارە دەکەم.

دەمتوانی لە ئینستاگرام پارەیەکی زۆر قازانج بکەم، بەڵام بۆ پاراستنی ماڵباتەکەم و بەسەربردنی ژیانێکی ئاسایی، بابەتەکە ئەوەندە ناهێنێت بەدوای دۆلار و پاوەندی زیاتر بگەڕێیت.

لەم سەردەمەدا، شتێکی ئاساییە رووبەڕووی ئەمجۆرە سووکایەتییانە ببیتەوە، بۆیە خۆپارێزی باشترین رێگەیە تاوەکو لە ژیان بمێنیتەوە.

مانچێستەر یونایتد پلەی 15ی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا، ئەمەش خراپترین پێگەی مان یونایتد بوو لەوەتەی وەرزی 1973-1974.

لەم وەرزەدا، مانچێستەر یونایتد لەسەردەستی گریمسبی تاون (پلەدوو) لە جامی کاراباو دوورخرایەوە و ئێستاش لەپلەی حەفتەمی ریزبەندی پرێمەرلیگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button