Loading...
ئیسپانیا

کۆرتوا باشترینی نێوان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاند دیاری دەکات

Yariga App

یاریگا –

دوای بردنەوە گەورەکەیان لە ئاتلێتیک بیلباو 0-3 لەنێو یاریگای سان مامێس، کە تێیدا کیلیان ئێمباپێ جارێکیتر سەلماندی ئەستێرەی یەکەمی ریال مەدریدە، تیبۆ کۆرتوا پرسیاری لەبارەی باشترین هێرشبەری جیهنای لێکرا.

لە هەفتەی 15ی خولی ئیسپانی ریال مەدرید لەسەر حیسابی یانە باسکیەکە گەڕایەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکانی کە چەند هەفتەیەک بوو لێی بێبەش بوو. پیاوی یەکەم و یەکلاکەرەوەبوو کە بە 2  گۆڵ و ئەسێستێک سەرکەوتنەکەی بەخشیە تیمەکەی.

لەدوای یارییەکە، لە بەراوردی نێوان ئێمباپێ و هالاند، کە ئەو هێرشبەرە نەرویجیەش ئەم وەرزە ئاستە گۆڵکارییەکانی هێندەیتر پیشانداوەتەوە، کۆرتوا وتی

ئێمە یارییە بۆ ئێمە وەک کۆتایی وابوو. کیلیان ئێمباپێش باشترین هێرشبەری جیهانە. تەنها هالاند لێوەی نزیکە.

 

سەلماندن بۆ قسەکانی گۆڵپارێزە بەلجیکیەکە ژمارەکانی ئەم وەرزەی خودی کیلیانن. کە لە 15 بەشداریی لالیگا توانیویتی 16 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 4 ئەسێست.

بردنەوەکە یانە شاهانەکەی کرد بە خاوەنی 36 خاڵ و تەنها خاڵێک لە بارسێلۆنای پێشەنگەوە دوورە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button