چاپیکۆینسی دوای نۆ ساڵ له کارەساتەکە بۆ پلەیەکی بەڕازیل گەڕایەوە

یانەی چاپیکۆینسی بەڕازیلی گەڕانەوەی بۆ خولی پلە یەکی وڵاتەکەی مسۆگەرکرد پاش تێپەڕبوونی نۆ ساڵ بەسەر ئەو کارەساتەی بەسەریان هات.
چاپیکۆینسی لە 2016دا مێژووی نوسییەوە پاش ئەوەی بە ماوەیەکی کەم دوای سەرکەوتنی بۆ پلەی یەکی بەڕازیل، توانی بگاتە یاری کۆتایی جامی سودائەمێریکانا کە دووهەم بەرزترین ناسناوی کیشوەری ئەمریکای باشوورە دوای لیبەرتادۆرێس.
لەوکاتەی یانەکە بەڕێگەوە بوو بۆ ئەنجامدانی یاری کۆتایی جامەکە، فڕۆکەکەیان کەوتە خوارەوە و لە کۆی 77 کەس تەنها شەش کەسیان لە مردن رزگاریان بوو، زۆرینەی یاریزان و راهێنەران و ستافی یانەکە گیانیان سپارد.
سەرەڕای ئەمەش چاپیکۆینسی توانی بۆ دوو وەرز دوای ئەوە لە خولی پلە یەک بمێنێتەوە، بەڵام پاشان بەرگەی ئەو دۆخەیان نەگرت و یانەکە سەرەنجام لە 2019 دابەزی بۆ ریزی پلە دوو. پاش چەند ساڵێک پڕ نشێویی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە گۆڵێکی بێ .وەڵام لە ئەتڵەتیکۆ گۆیانیێنسی بردەوە و گەڕانەوەیان مسۆگەرکرد


جگە لە چاپیکۆینسی، هەریەک لە یانەکانی کۆرتیبا، ریمو، ئەتڵەتیکۆ پارانێسی سەرکەوتن بۆ پلە یەک بەڵام هێشتا چارەنووسی سەرجەم ئەو تیمانە یەکلانەبووەتەوە کە دادەبەزن بۆ پلە دوو.



