
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا دووپاتیکردەوە، دۆخی تەندروستی پێدری، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی باشە.
بارسا شەوی رابردوو 3-1 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی بردەوە، پێدری لە گێمی دووەمدا داوای گۆڕانکاری لە فلیک کرد و ئەمەش هاندەرانی خستە دۆخی نیگەرانی و ترسییان لە نوێبوونەوەی پێکانەکەی هەبوو.
فلیک لە دوای یارییەکە، دڵی هاندەرانی بارسای خۆشکرد و بە کەناڵی MovieStarی گوت؛
پێدری باشە.
هەندێک هەست بە ماندووبوون دەکات و دانی ئۆلمۆش کێشەی لە شانی هەیە. سبەی (ئەمڕۆ چوارشەممە) شتەکان زیاتر رووندەبنەوە.
پێموایە یارییەکی زۆر جیاوازمان پێشکەشکرد، بەرامبەر یانەیەکی گەورە یارییمانکرد و هەموومان پێکەوە لەپێناو بردنەوە جەنگاین. ئەوەی ئەمڕۆ بینیم زۆر ناوازە بوو.
پێشتر باسم لە گرنگی گەڕانەوەی یاریزانان کردووە، چونکە بەشێک لە یاریزانان لە باشترین دۆخی جەستەییدا نین، بەڵام گەڕانەوەیان گرنگە.
🚨🎙️| Flick: “Pedri is FINE.” #fcblive ✅ pic.twitter.com/U29ODTP6uX
— BarçaTimes (@BarcaTimes) December 2, 2025
فلیک ستایشێکی زۆری رافینیای کرد و بە یاریزانێکی گرنگ وەسفی دەکات؛
وەکو هەمیشە دەڵێم، رافینیا یاریزانێکی زۆر گرنگە، گەڕانەوەی ناوازەیە و بینیمان لەم دوو یارییە چیکردووە.
زۆر بە ئەنجامی یارییەکە و بەدەستهێنانی سێ خاڵ دڵخۆشم. ئەمە لە هەموو گرنگترە.
رافینیا گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ بارسا کرد، دواتر دانی ئۆلمۆ گۆڵی دووەمی کرد و لە کاتی زیادکراویشدا، فێران تۆرێس گۆڵی سێیەمی بلوگرانای کرد.
بارسێلۆنا بە تەنیا و بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ ریال مەدرید، پێشەنگی لالیگا. ئەمشەو پیاوانی چابی ئاڵۆنسۆ لە یاریگای سان مامێس دەبێتە میوانی ئاتلێتیک بیلباو.



