Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

بۆ جێنیشینی گواردیۆلا لە داهاتوودا؛ کۆمپانی راشکاوانە هەمووشتێکی یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا هێشتا بە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر سیتی پەیوەستە و بەردەوامە لە پیشاندانی تۆپی پێی سەرنجڕاکێش، کەچی دەنگۆی شوێنگرەوەی ئەو باسەیە کە زۆرترین جار قسەی لەبارەوە دەکرێت.

راهێنەرە ئیسپانیەکە لە ساڵی 2015 لەدوای ماوەکەی لە بایرن میونشن پۆستەکەی لە سیتی وەرگرت و تا ئێستا یەکێک لە جوانترین لاپەرەکانی مێژووی یانە ئینگلیزیەکانی نووسیوەتەوە کە توانی 6 نازناوی پرێمەرلیگ بباتەوە کە هەرهەمووی وەرز لەدوای وەرزبوو. ئەوە جگە لە شادکردنەوەی یانەکە بە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیاندا. لە بەشێک لەو ماوانەشدا ڤینسینت کۆمپانی راهێنەری ئێستای بایرن میونشن، یەکێک بووە لە یاریزانە کاریگەرەکانی. هاوکات زۆرترین دەنگۆیشی لەسەرە کە لەدوای پێپ، ئەو راهێنەرە بەلجیکەیە کە خاوەنی پەیکەری رێزلێنانە لە سیتی، پۆستەکەی پێبدرێت.

لە نوێترین لێدوانیدا، کە ئایا دەبێتە جێنیشینی گواردیۆلا، لە وەڵامدا کۆمپانی وتی

لە تۆپی پێدا هەرگیز ناتوانیت زۆر بیر لە دوور بکەیتەوە. ئێستا من هەموو تەرکیزم بە رێژەی 100% لەسەر ئەوەی دەتوانین چی بەدەستبهێنین لەگەڵ بایرن. تەنها دەمەوێ لە زەمەنی ئێستادا بژیم. بۆیە هیچ بیرکردنەوەیەکم نییە لە شتانێکیتر.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button