Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

رۆشتنی دوو یاریزانی بارسێلۆنا راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا ریزەکانی رێکدەخاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بە بەڕێکردنی چەند یاریزانێکی ئێستا ریزەکانیەتی.

یانە کاتالوونیەکە هێشتا بەتەواوەتی شۆکی قەیرانە قووڵە داراییەکەی لەسەر لانەچووە کە ماوەیەکی زۆرە بەهۆیەوە دەستواڵایی لە بازارەکانی گواستنەوەدا نەمابوو. بۆیە هیوایەکی زۆریان بە کامپ نۆ تازەکەیە داهاتیان بەرزبکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، هەردوو یاریزان رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و مارکوس راشفۆرد لە کۆتایی وەرزەکە بارسا جێدەهێڵن.

لیڤا هاوینی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 38 سساڵ. ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. بۆیە وەک سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، لە کۆتایی وەرزەکە دەبێتە یاریزانێکی ئازاد لە بازاڕەکەدا.

هەرچی راشفۆردە کە بەخواستن لە مانچێستەر یونایتد نێردراوەتەوە ریزی یانە ئیسپانییەکە، مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی 35 ملیۆن یۆرۆیە. بەڵام پێناچێت لە پلانە سەرەکییەکانی هانزی فلیکدا جێگەی بێتەوە بۆ وەرزی داهاتوو. بەوەش خواستنەکەی ناکەن بە هەمیشەیی و درێژیشی ناکەنەوە، کە ئێستا مووچەیەکی بەرزی پێدەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button