Loading...
ئەفریقائینگلتەرا

یانەکانی پرێمەرلیگ سوود لە بڕیارێکی فیفا وەردەگرن

سنەدرلاند زۆرترین سوود وەردەگرێت

Yariga App

یاریگا –

فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ‘فیفا’ وادەی رێگەدان بە گەشتی یاریزانانی بەشدار لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەستنیشاندەکات.

بەشێکی زۆری یاریزانانی بەشدار لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان، لە خوولەکانی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاریی دەکەن.

فیفا 15ی ئەم مانگەی وەکو دوا وادە بۆ یانەکان دەستنیشانکردووە، تاوەکو رێگە بەو یاریزانانە بدەن کە لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەکەن.

پاڵەوانیەتییەکە لە 21ی ئەم مانگە لە مەغریب دەستپێدەکات، ئەمەش گەرمەی یارییەکانی خوولەکانی ئەوروپایە.

ئەم بڕیارە بەو مانایەیە کە حەوت یاریزانی تیپی یەکەمی سەندەرلاند بۆ یەکەم دێربی پرێمەرلیگ بەرامبەر نیوکاسڵ ئامادە دەبن، کە بڕیارە لە 14ی کانوونی دووەم بەڕێوەبچێت.

مانچێستەر یونایتدیش دەتوانێت سوود لەم بڕیارە وەربگرێت، چونکە ئاماد دیالۆ و برایان ئێمبۆێمۆ و نوسەیر مەزراوی لە یارییەکەیان بەرامبەر بۆرنمۆس لە بەرواری 15ی کانوونی یەکەم دەکرێت ئامادە ببن. چونکە دەکەوێتە هەمان بەرواری نوێ کە فیفا بە یانەکانی راگەیاندووە کە دەبێت تا ئەو وادەیە یاریزانەکان دەبێت ئازاد بکرێن.

لیڤەرپوول دەتوانێت محەمەد سەڵاح بۆ یارییەکەی بەرامبەر برایتن لە 13ی کانوونی یەکەم، هەروەها مانچێستەر سیتی عومەر مەرمووشی (هاوڕێی میسری سەڵاح) بۆ یارییەکەی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس لە 14ی کانوونی یەکەمدا بهێڵێتەوە.

تا 45 یاریزانی پرێمەرلیگ دەتوانن یانەکانیان بەجێبهێڵن و بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بکەن، کە لە 21ی کانوونی یەکەم لە مەغریب دەستپێدەکات، تەنیا چوار یانەی ئارسیناڵ و چێڵسی و لیدز و نیوکاسڵ هیچ نوێنەرێکیان لە پاڵەوانێتییەکەدا نییە.

بڕیارەکەی فیفا لە بەرژەوەندی یانەکانی ئەوروپایە، بەڵام لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەکاندا نییە، چونکە هەڵبژاردەکان ئامادەکارییان دەستپێکردووە و ئامادەنەبوونی ئەستێرەکانیان، کاریگەری لەسەر پلانی هونەری دروستدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button