Loading...
ئینگلتەراگرنگترینمۆندیالی 2026

دوای جیابوونەوەی لە BBC؛ گاری لینیکەر گرێبەستێکی ملیۆنان دۆلار واژۆدەکات

کاروانێکی نوێ لەگەڵ کۆمپانیایەکی گەورە دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

گاری لینیکەر، ئەفسانەی تۆپی پێی ئینگلتەرا گرێبەستێکی گەورەی لەگەڵ کۆمپانیای نێتفلێکس واژۆ کرد.

لینیکەر دەبێتە پێشکەشکاری سەرەکی پڕۆگرامێکی تایبەتی نێتفلێکس لە مۆندیالی 2026، ئەمەش وەکو پلانی گەورەی پلاتفۆڕمەکە بۆ زیاتر نزیکبوونەوە لە جیهانی تۆپی پێ.

پێشکەشکاری پێشووی بەرنامەی ‘Match of the Day’ کەناڵی BBC دەبێتە پێشکەشکاری بەرنامەی ‘The Rest Is Football’ و رۆژانە لە ماوەی مۆندیالدا پەخشدەکرێت، ئێستا تەنیا سێجار لە هەفتەیەکدا پێشکەش دەکرێت.

هەریەکە لە ئالان شیرەر، ئەفسانەی نیوکاسڵ و میکا ریچاردز، یاریزانی پێشووی مانچێستەر سیتی وەکو میوانانی بەردەوام لە بەرنامەکە دەردەکەون.

تۆڕی BBC چەند مانگێک بەر لە ئێستا، مۆڵەتی بەرنامەکەی لینیکەری لە تەلەڤزیۆن هەڵوەشاندەوە، هەرچەندە بەرنامەکە وەکو پۆدکاست لە پلاتفۆڕمەکانی ستریمینگ و یوتیوب بەردەوام پەخش دەکرێت.

بەگوێرەی داتاکانی BBC، بەرنامەکەی لینیکەر زیاتر لە هەشت ملیۆن بینەری هەبوو.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە، گرێبەستی لینیکەر و نێتفلێکس ئاشکرا بکرێت.


بۆچی BBC و لینیکەر جیابوونەوە؟

لینیکەر لە دەستپێکی ئەمساڵ، پۆستێکی لە پلاتفۆڕمی X ریپۆست کردەوە و وشەی ‘جرج’ی تێدابوو.

بەدرێژایی مێژوو، بەکارهێنانی وشەی جرج لە بەرامبەر جووەکان بەکارهاتووە و ریپۆست کردنەوەی پۆستەکە، وەکو گووتارێکی پڕ لە رق و کینە لە دژی جووەکان لێکدرایەوە.

لینیکەر داوای لێبووردنی لە هەموو لایەک کرد و دووپاتیکردەوە، نیازی بریندارکردن یاخود گەیاندنی هیچ جۆرە پەیامێکی نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button