مەڕاسیمی تیروپشکی مۆندیالی 2026 کەی و چۆن بەڕێوە دەچێت؟
هەموو ئەو زانیارییانەی پێویستە بیزانیت

یاریگا –
رۆژی هەینی مەڕاسیمی تیروپشکی مۆندیالی 2026 بەڕێوەدەچێت، کە رووداوێکی گەورەیە و چارەنووسی هەڵبژاردەکان یەکلایی دەکرێتەوە.
تیروپشکی جامی جیهانی 2026: کام هەڵبژاردە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و شێوازی بەڕێوەچوونی چۆنە؟ ئەمە رێنماییەکی بنەڕەتییە بۆ تیروپشکی رۆژی هەینی لە واشنتۆن دی سی بەرێوەدەچێت و چەندین چالاکی جۆراوجۆری تێدایە.
تیروپشکی مۆندیال لە سەنتەری کێنێدی لە واشنتۆن دی سی لە رۆژی هەینی کاتژمێر 19:00 بە کاتی هەولێر دەستپێدەکات. بە پشت بەستن بە تیروپشکەکانی پێشوو، هەندێک وتار دەدرێن لەگەڵ هەندێک ڤیدیۆ لەگەڵ منداڵان کە چۆن فیفا لە رێگەی تۆپی پێ لە لێواری دامەزراندنی ئاشتی جیهانییە. هەروەها فیفا خەڵاتی ئاشتی پێشکەش بەو کەسە دەکات کە ئەگەری زۆرە لە چەند مانگی داهاتوودا ئاشتی جیهانی بهێنێتە ئاراوە.

خەڵاتی ئاشتی سەبارەت بە چییە؟
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا رایگەیاند: لە جیهانێکدا کە تادێت ناسەقامگیر و بەرەوە دابەشبوونە، زۆر گرنگە دان بە بەشدارییە ناوازەکەی ئەو کەسانەدا بنرێت کە زۆر کاردەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان و کۆکردنەوەی خەڵک بە گیانی ئاشتییەوە. خەڵاتەکە لە کاتی تیروپشکی رۆژی هەینیدا دەبەخشرێت. دەنگۆی ئەوە هەیە کە خەڵاتەکە دەدرێتە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و هاوڕێی ئینفانتینۆ.
دواجار ناوی تیپە سەرکەوتووەکان دەخرێنە ناو سەبەتەکانەوە و تیروپشکەکە دەکرێت و هەڵبژاردەکان گروپەکان و رکابەرەکانیان یەکلایی دەکرێتەوە.
48 هەڵبژاردەکە بەسەر چوار پۆتدا دابەشکراون کە 12 تیپی تێدایە. سەبەتەی یەکەم سێ هەڵبژاردەی هاوبەشی میوانداری (ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا) لەگەڵ نۆ تیپی سەرەکی لە ریزبەندی ئێستای فیفا لەخۆدەگرێت. سێ سەبەتەکەی دیکە بەگوێڕەی ریزبەندی فیفا دیاری دەکرێت، کە نزمترین تیپەکان لە پۆتی چوارەم دادەبن.

تاوەکوو ئێستا ناسنامەی شەش هەڵبژاردە دیار نییە کە لە کۆتاییەکانی مانگی ئازاردا بە یاریی پاشکۆ سەردەکەون کە ئەم شەش هەڵبژاردەیەش دەخرینە پۆتی چوار. ئەمەش بەو مانایەیە کە هەڵبژاردەی وەک ئیتاڵیا ئەگەر لە پلەی ئۆفی پاڵاوتنەکانی ئەوروپادا تێپەڕێت، ئەوا بەڕواڵەت لاوازترین رکابەر دەبێت لە کۆمەڵەکەدا، هەرچەندە چوار جار براوەی جامی جیهانییە و لە پلەی 12ی جیهاندایە.
بەگوێڕەی یاساکانی فیفا هەڵبژاردەکانی هەمان کیشوەر نابێت لە رووی تیۆریەوە لە یەک گروپدا دابنرێن. بەڵام ئەمە بۆ تیپە ئەوروپییەکان مەحاڵە چونکە یوێفا 16 تیپی لە جامی جیهانیدا هەیە. بەڵام دوو تیپی ئەوروپی لە هەر کۆمەڵەیەکدا دەبن. جگە لەوەش چوار تیپی سەرەکی ریزبەندی فیفا (ئیسپانیا، ئەرجەنتین، فەرەنسا و ئینگلتەرا) ناتوانن رووبەڕووی یەکتر ببنەوە تا قۆناخی پێش کۆتایی (بێگومان دەبێت یەکەمجار بگەنە ئەوێ)، بەمەرجێک لە کۆمەڵەکەیان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن.
کام هەڵبژاردەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە؟
تا ئێستا 42 تیپ یەکلایی کراونەوە. لێرەدا تیپە پاڵاورێوەکان دەخەینەڕوو، کە بەگوێڕەی پۆتی تیروپشکەکان جیا کراونەوە:
- سەبەتەی یەکەم: کەنەدا، مەکسیک، ئەمریکا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، فەرەنسا، ئینگلتەرا، بەرازیل، پورتوگال، هۆڵەندا، بەلجیکا، ئەڵمانیا.
- سەبەتەی دووەم: کرواتیا، مەغریب، کۆڵۆمبیا، ئۆرۆگوای، سویسرا، ژاپۆن، سەنیگال، ئێران، کۆریای باشوور، ئیکوادۆر، نەمسا، ئوسترالیا.
- سەبەتەی سێیەم: نەرویج، پەنەما، میسر، جەزائیر، سکۆتلەند، پاراگوای، تونس، کۆتدیڤوار، ئۆزبەکستان، قەتەر، سعودیە، باشووری ئەفریقا.
- سەبەتەی چوارەم: ئوردن، کیپ ڤێرد، غانا، کوراساو، هایتێ، نیوزلەندا، چوار تیپی پلەی ئۆفی ئەوروپا، دوو تیپی پلەی ئۆفی نێوان کیشوەرەکان.

کام هەڵبژاردەکان یاریی پاشکۆ دەکەن؟
لە یارییەکانی پاشکۆی ئەوروپادا، براوەی وێڵز و بۆسنی رووبەڕووی براوەی ئیتاڵیا و ئێرلەندای باکوور دبنەوە بۆ ئەوەی رکابەری لەسەر یەک شوێن بکەن؛ براوەی ئۆکرانیا و سوید بەرامبەر براوەی پۆڵەندا و ئەلبانیا یاری دەکەن؛ براوەکانی سلۆڤاکیا و کۆسۆڤۆ میوانداری براوەکانی تورکیا و رۆمانیا دەکەن؛ و براوەکانی کۆماری چیک و کۆماری ئێرلەندا میوانداری براوەکانی دانیمارک و مەقدۆنیای باکوور دەکەن.
لە یارییەکانی پاشکۆی نێوان کیشوەرەکان کە لە مەکسیک بەڕێوەدەچێت، کالیدۆنیای نوێ بۆ یەک پلە رووبەڕووی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات دەبێتەوە، براوەی بۆلیڤیا و سورینامیش بۆ پلەیەکی دیکە رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە. هەموو یارییەکانی پاشکۆ تاکە یارییە.
کێ تیروپشکەکە رادەکێشێت؟
تا ئێستا پێشکەشکاران پشتڕاست نەکراونەتەوە، بەڵام تیروپشکی قەتەر 2022 لەلایەن ئیدریس ئەلبا بەڕێوەچووە، کەواتە پێدەچێت کەسێک بێت کە هیچ پەیوەندییەکی بە وڵاتانی میواندارەوە نەبێت؟ بە دڵنیاییەوە کۆمەڵێک یاریزانی خانەنشینی بەناوبانگ ئامادەدەبن کە بۆ تیروپشکەکە هەڵبژێردراون و تۆپەکان رادەکێشن.
لە 11ی حوزەیرانی 2026 پاڵەوانەتییەکە دەستپێدەکات و یاری کۆتایی لە 19ی تەمموز لە ویلایەتی نیوجرسی بەڕێوەدەچێت.



