
یاریگا –
ئەنجامەکانی سەرەتایی پشکنینەکانی دوسان ڤلاهۆڤیچ نەرێنین و لەوانەیە بۆ ماوەیەکی درێژ دووربکەوێتەوە.
پێشبینیدەکرێت ڤلاهۆڤیچ بۆ نزیکەی پێنج مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە و یوڤێنتوس لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی؛
دوای ئەوەی ڤلاهۆڤیچ لە یارییەکەی کالیاری تووشی پێکان بوو، چەندین پشکنینی جیاواز بۆ یاریزانەکە کران و لە ئەنجامدا پچڕانێکی قووڵ لە ماسوولکەی رانی چەپی دروستبووە.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ڤلاهۆڤیچ لە نێوان سێ بۆ پێنج مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت و لە خراپترین سیناریۆدا، ئەستێرە سڕبییەکە لە کۆتایی مانگی نیسان/ئەپریلی داهاتوو دەگەڕێتەوە یارییەکان.
‼️#Vlahovic infortunato, c’è lesione. Esami #Juve: comunicato ufficiale, torna nel 2026, quali gare salta https://t.co/nOLdya6Ms9
— Tuttosport (@tuttosport) December 1, 2025
رۆژنامەی توتۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەلانی کەمەوە ڤلاهۆڤیچ بۆ ماوەی چوار مانگ دووردەکەوێتەوە و لەوانەیە نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
ڤلاهۆڤیچ لەم وەرزەدا شەش گۆڵی لە 17 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە.



