Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ دەتوانێت ریکۆردەکانی رۆناڵدۆ ورد بکات؟

سوپەر کیلیان ناوەستێت و چاوی لە دەستکەوتی گەورەی کەسییە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ لە هەژاندنی تۆڕی رکابەرانی ریال مەدرید بەردەوامە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە لووتکەی ئاستی خۆی.

ریال مەدرید دوای سێ یەکسانبوونی یەک بەدوای یەک، پێشەنگایەتی لالیگای لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا لەدەستدا.

کیلیان گۆڵێکی لە یاریی رابردووی مەدرید بەرامبەر جیڕۆنا کرد و کۆی گۆڵەکانی لە ساڵی 2025 لەگەڵ ریال مەدرید بۆ 53 گۆڵ بەرزکردەوە.

تەنیا کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی گۆڵی زیاتری لە ئێمباپێ لە یەک ساڵدا بۆ مەدرید کردووە و چەند ساڵێک دووبارەی کردەوە.

لە ساڵی 2011، کریستیانۆ 53 گۆڵی بۆ ریال مەدرید کرد، لە ساڵی 2012 رۆناڵدۆ 58 گۆڵ و ساڵێک دواتر ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 59 بەرزکردەوە، ئەمەش بەرزترین ژمارەی گۆڵی رۆناڵدۆیە لەگەڵ ریال مەدرید لە ساڵێکدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button