
یاریگا –
نیكۆ شلۆتێربێک، بەرگریكاری ئەڵمانی یانەی بۆڕووسیا دۆرتموندی هەمان وڵات نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێبكاتەوە.
شلۆتێربێک لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی فرایبورگەوە بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2027 بەسەردەچێت.
🇩🇪Schlotterbeck, decisión final: en Alemania ya lo dan por hecho
✍️@VictorGlum https://t.co/dMCTMiVAjv
— Diario SPORT (@sport) December 1, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، پێشبینی ناكرێت نیكۆ شلۆتێربێک گرێبەستەكەی لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند نوێبكاتەوە.
تەنیا دوو وەرز بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەكەی بەرگریكارە ئەڵمانییەكە ماوە و لە ئەگەری نوێنەكردنەوەی گرێبەستەكەی چاوەڕوان دەكرێت هاوینی داهاتوو بە نرخێكی گونجاو ریزەكانی بۆڕووسیا دۆرتموند جێبهێڵێت.
بارسێلۆنا و هانزی فلیک گرنگی تەواو بە گواستنەوەی بەرگریكارەكە دەدەن و راهێنەرە ئەڵمانیەكەش ئارەزووی گواستنەوەی دەكات.
شلۆتێربێک لەم وەرزەدا 13 یاریی كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ درووستبكات.



