
یاریگا –
شەوی رابردوو له یاریگای یۆهان کرۆیف ئارێنا له ئامستهردام، لەبری ئەوەی ببێتە مەیدانی کێبڕکێیەکی تۆپی پێ، بووە شانۆی دیمەنێکی ترسناک و پڕ لە پشێوی، کاتێک یاریی نێوان ئەیاکس ئەمستەردام و یانەی ئێف سی خرۆنینگێن لە خولی هۆڵەندا بە ناچاری و بە فەرمی هەڵوەشێنرایەوە.
چی روویدا؟
ڕووداوەکە کاتێک دەستی پێکرد کە تەنیا پێنج خولەک بەسەر دەستپێکی یارییەکەدا تێپەڕیبوو و ئەنجامەکە هێشتا (0-0 بوو. لەپڕ هاندەرانی سەر بە گروپی ئەڵتراسـی یانەی ئەیاکس لە پشتی گۆڵەکەوە دەستیان کرد بە تەقاندنی بڕێکی یەکجار زۆر و نائاسایی لە یارییە ئاگرینەکان و بۆمبی دووکەڵ. بەپێی زانیارییهكانی سهنی بهریتانی و چهند پێگهیهكی هۆڵهندا، ئەم کارەی هاندەران وەک هەڵمەتێک بۆرێزگرتن و یادکردنەوەی هاندەرێکی کۆچکردووی خۆیان كراوه، بەڵام شێوازی دەربڕینەکە سنووری سەلامەتی تێپەڕاند و یاریگاکەی کردە پارچەیەک ئاگر و دووکەڵێکی رەشی چڕ تەواوی چیمەن و پهیژهكانی یاریگای داپۆشی، بەجۆرێک کە مەحاڵ بوو یاریزانان و ناوبژیوان بتوانن درێژە بە یارییەکە بدەن.
Ajax clash abandoned as huge fireworks display erupts in stands https://t.co/RmOHlfICwO
— The Sun Football ⚽ (@TheSunFootball) November 30, 2025
سیناریۆی هەڵوەشاندنەوەکە
لەگەڵ چڕبوونەوەی دووکەڵەکە و مەترسی لەسەر تەندروستی و سەلامەتی یاریزانان كه له ترسی گڕگرتنی یاریگاكه، باس نیجهویسـی ناوبژیوانی یارییەکە فیکەی راگرتنی لێدا و داوای لە یاریزانانی هەردوو تیپ کرد بەپەلە بەرەو ژووری جلگۆڕین بڕۆن، دوای نزیکەی 40 خولەک چاوەڕوانی و هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و رەوینەوەی دووکەڵەکە، بەرپرسانی یارییەکە بڕیاریاندا یاریزانان بگەڕێننەوە ناو یاریگا بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکە، بەڵام ئەم هەوڵەش بێسوود بوو، چونکە جارێکی دیکە هاندەران دەستیان کردەوە بە هەڵدانی یارییە ئاگرینەکان، ئەمەش وایکرد ناوبژیوان بڕیاری کۆتایی بە هەڵوەشاندنەوەی یارییەکە بە یەکجاری بدات.
Dit is wel het meest spectaculaire wat #Ajax dit seizoen heeft laten zien. 😅#Ajax #Ajagro pic.twitter.com/4S5XGSiVQk
— Nielsie001 (@Nielsie001) November 30, 2025
کاردانەوەکان و سزاکان
دوا بەدوای ووداوەکە، کارگێڕی یانەی ئەیاکس بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە و ڕووداوەکەی بە ئابڕوچوون وەسف کرد، جەختیشیان کردەوە کە سەلامەتی هاندەران و یاریزانان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و داوای لێبووردنیان کرد.
لای خۆیەوە یەکێتی تۆپی پێی هۆڵەندا نیگەرانی قوڵی خۆی نیشاندا و رایگەیاند کە لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە بۆ سزادانی ئەو کەسانەی هۆکار بوون، بەپێی یاساکانی هۆڵەندا، سزای توند چاوەڕوانی ئەو هاندەرانە دەکات کە دەستگیر دەکرێن، کە خۆی دەبینێتەوە لە پێبژاردنی ماددی بە بڕی 450 یۆرۆ و راگرتنیان لە چوونی یاریگا بۆ ماوەی نێوان 18 مانگ بۆ پێنج ساڵ.
چارەنوسی یارییەکە
سەبارەت بە چارەنووسی یارییەکەش، فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا بڕیاریداوە یارییەکە رۆژی سێشەممە بەبێ ئامادەبوونی هاندەران تەواو بکرێت، بۆ ئەوەی ررێگری لە هەر گرژییەکی دیکە بکرێت و خشتەی خولەکەش تووشی دواکەوتن نەبێت.
