
یاریگا –
رۆدریگۆ، ئەستێرەی بەڕازیلی لە نووسینەوەی ئاماری خراپ بەردەوامە و خۆی دەخاتە ژێر فشاری زۆرتری هاندەران.
لە مێژووی 123 ساڵەی ریال مەدرید، خەریکە رۆدریگۆ شوێنێک لە ئاماری نەرێنی بۆ خۆی دەگرێت، ئەمەش دوای یەکسانبوونی لۆس بلانکۆس لەگەڵ جیڕۆنا 1-1.
رۆدریگۆ 30 یارییە لەسەریەک هیچ گۆڵێک بۆ ریال مەدرید ناکات، ئەمەش پرسیاری گەورەی لەسەر ئاستی ئەستێرەکە دروستکردووە.
رۆدریگۆ لە 30 یاریی رابردوودا 1339 خوولەک یارییکردووە، بە رێژەی 44.6 خوولەک لە هەر یارییەکدا.
هێرشبەرەکەی ریال مەدرید لە 4ی مارس/ئاداری رابردوودا، دوای گۆڵەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، هیچ گۆڵێکی دیکەی نەکردووە و لەسەر ئاستی لالیگاش، دوا گۆڵی لە 19ی یەنایەر/کانوونی یەکەمی رابردوو لە بەرامبەر لاس پالماس کرد.
SE CONSUMA UN DATO TOTALMENTE INCREÍBLE
Rodrygo acaba de igualar la PEOR RACHA DE PARTIDOS CONSECUTIVOS SIN MARCAR de un DELANTERO en los 123 años de historia del Real Madrid.
RODRYGO: lleva 30 partidos seguidos sin marcar (la racha dura 1.339 minutos -y sumando-). No marca… pic.twitter.com/4VibGWAz9W
— MisterChip (Alexis) (@2010MisterChip) November 30, 2025
رۆدریگۆ ژمارە نەرێنییەکەی لەگەڵ ماریانۆ دیاز، یاریزانی پێشووی ریال مەدرید یەکسانکردەوە. ماریانۆ لە 30 یاریی یەک بەدوای یەک (986 خوولەک) هیچ گۆڵێکی نەکرد و رافا مارانیۆن لە پلەی سێیەمدا دێت بە 29 یاریی (1416 خوولەک).
هەرچەندە رۆدریگۆ وەکو کەرەستەیەکی سەرەکی لە پێکهاتەی ئاڵۆنسۆ سەیر ناکرێت، بەڵام لە سەردەمی کارلۆ ئانچێلۆتی، بە یاریزانێکی سەرەکی سەیر دەکرا.



