Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

لۆمە لە کەس ناکەم؛ ئاڵۆنسۆ خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت و بەڵێنی بردنەوەی جەنگی سان مامێس دەدات

میستەر دۆخی باش نییە

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەرید رەتیکردەوە گلەیی و لۆمەی یاریزانان بکات، سەرەڕای سێیەم یەکسانبوونی لەسەریەک لە لالیگا.

شەوی رابردوو مەدرید 1-1 بە جیڕۆنا یەکسانبوو، ئەمەش دوای دوو یەکسانبوونی دیکە بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ و ئێڵچێ، ئەمەش رێگەی بۆ پێشەنگایەتی بارسێلۆنا بە جیاوازی خاڵێک خۆشکرد.

میستەر ئاڵۆنسۆ رەتیکردەوە گلەیی لە ئاستی یاریزانان بکات و لە پرێس کۆنفڕانسی دوای یارییەکە گوتی؛

وێستگەی جیاواز لەم وەرزەدا هەن، سەرەتا ئەنجامی زۆر باشمان هەبوو و لە دەرەوەی یاریگای خۆمان بە ئەنجامی ئەرێنی دەگەڕاینەوە، بەڵام بەمدوواییەی شتەکە گۆڕاوە.

گێمی دووەم لە گێمی یەکەم باشتربوو، دەمانتوانی گۆڵ بکەین، سووربوونێکی زۆرمان بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجام پیشاندا. 3-4 دەرفەتی راستەقینەی گۆڵمان بۆ رەخسا، پێویستە لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مەدرید بەردەوامبین و داواکارییەکانیش زۆرن.

هیچ گلەیی لە یاریزانان ناکەم، چونکە کاردانەوەیان لە یارییەکان دەبینین. پێویستە لە یەکڕیزی و رەخنەگرتن لەخۆمان بەردەوام بین.

جیا لەمەش دەبێ ویستی بردنەوە لە دەرەوەی یاریگا زیاتر بکەین. دەرفەتی بردنەوەمان لە ئاتلێتیک بیلباو لە سان مامێس هەیە.

بێ هەڵوێستی ناوبژیوان

ئاڵۆنسۆ سەرسووڕمانی خۆی هەڵوێستی ناوبژیوانی چوارەم دەربڕی، دوای بەربوونەوەی رۆدریگۆ لە نێو ناوچەی سزا؛ ب

سەیرە تێکنۆلۆجیای ڤار دەستوەردانی لە بابەتەکە نەکرد، دەکرا ببێتە رووداوێکی یەکلاییکەرەوەی یارییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button