Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد چاودێری کوڕی ئەفسانەیەکی بەڕازیلی دەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لەبەردەم گواستنەوەیەکی چاوەڕوانکراودایە و بە وردی چاودێری کوڕی ئەفسانەیەکی تۆپی پێی بەڕازیلدایە.

بەگوێرەی زانیاریی لە سەرچاوە نزیکەکانی مان یونایتد، ئەو یانە ئینگلیزیە نیازیان چرکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی رۆبینیۆ جونیۆر کوڕی رۆبینیۆی ئەفسانەی بەڕازیلی یانەکانی سانتۆس، ریال مەدرید و ئەیسی میلان.

جونیۆر کە تازە تەمەنی 17 ساڵە، لە تەکنیک و شێوازی یاریکردنیدا کتومت چووەتەوەسەر باوکی خاوەنی بەهرەیەکی ناوازەیە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی نزیک لە سانتۆسی یانەی ئێستای جونیۆر، ئەو یانە بەڕازیلیە ئەگەری فرۆشتن رەتناکاتەوە لە کۆتایی ساڵەکە. ئەوەش بۆ پاڵپشتیەک بۆ ئەو دۆخە داراییەی تێیکەوتوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button