Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا: ریال مەدرید دەیەوێ بیانوو بهێنێتەوە بۆ باشترین ماوەی ئێمە لە مێژوودا

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا بە وەڵامی توندەوە هاتەدەنگ لەسەر لێدوانەکانی هەفتەی رابردووی فلۆرێنتێنۆ پێرێز کە مشتومڕێکی زۆری بەدوایخۆیدا هێنا بەتایبەت لە باسی پەیوەندیدار بە بارسێلۆنا و تۆمەتبارکردنی ئەو یانە کاتالوونیە بە کڕینی ناوبژیوان لە ماوەی 17 ساڵدا کە تێیدا م پرسیاری گەورەی خستەسەر درەوشاوەترین ماوەی بارسا لە رووی نازناوەکانەوە.

لەم بەستەرەوە لێدوانەکانی پێرێز و کاردانەوەکان بخوێنەوە:

چەند کاتژمێرێک چاوەڕێبە؛ وەڵامێکی جەرگ بڕ لە تێباسەوە بۆ پێرێز

لاپۆرتا لای خۆیەوە بێدەنگیی شکاند و وتی

ریال مەدرید ترسی ناڕاستەقینە “وهم”ی لە ئێمە هەیە. بەرامبەر باشترین قۆناخی مێژووی ئێمە. ئەوان چاویان بەوە هەڵنەدەهات بارسێلۆنا پێوەرێکی جیهانیی بوو لەنێوان ساڵانی 2004-2015 کە ئێمە بەهەژموون بووین، سەرانسەری جیهان پێمان سەرسام بوون. بۆیە بەدوای بیانوودا دەگەڕێن و سوودیشی نابێت.

 

لاپۆرتا لە درێژەی لێدوانەکانیدا بەرگریی لە یانەکەی کرد، بەتایبەت تۆمەتەکانی کڕینی ناوبژیوان و وتی

بارسێلۆنا هەرگیز ناوبژیوانی نەکڕیوە. خۆی لە بنەڕەتدا هەر لەلایەن ناوبژیوانەکانەوە خۆشیان ناوێین. دەشزانین کە بەدرێژایی تەمەنیان ریال مەدریدیان خۆشویستووە.

بۆ سەلماندنی قسەکانیشی کە ناوبژیوان هاوکاری ریال دەکەن، لاپۆرتا کۆتا یاریی مەدریدیەکانی بە بەڵگە هێنایەوە بەرامبەر ئێڵچی لە خولی ئیسپانی کە 2-2 یەکسانبوون و وتی

لە یاریگای ئێڵچی، دوو گۆڵی کرد کە زۆر بە ڕوونی دەبوایە هەژمار نەکرابان. لە یەکەمیاندا بێڵینگهام دەستی بەر تۆپەکە کەوت. لە گۆڵەکەی دیکەش ڤینیسیۆس لووتی ئینیاکی (گۆڵپارێز)ی شکاند. بەبێ ئەو دوو گۆڵە، ئێستا ئێمە دەبوا پێشەنگبین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button