Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

گاڵتەی بە لووتی کردووە؛ سزایەکت توند چاوەڕوانی ئێدڤاردسن دەکات

یەکێک لە قێزەونترین هەڵسوکەوتەکان!

Yariga App

یاریگا –

داوا دەکرێت ڤیکتۆر ئێدڤاردسن، یاریزانی یانەی گۆ ئەهێد ئیگڵزی بۆ 15 یاریی سڕ بکرێت.

شەوی رابردوو 27ـی نۆڤێمبەری 2025 لە یارییەکانی قۆناخی خول لە یۆرپالیگ یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی و گۆ ئەهێد ئیگڵزی هۆڵەندی رووبەڕووبوونەوە و یانە ئەڵمانییەکە 4-0 یارییەی بردەوە.

لە خولەکی 74 یارییەکە بەهۆی فاوڵێک گرژی لەنێوان ڤیکتۆر ئێدڤاردسن، یاریزانی گۆ ئەهێد و ئانجێڵۆ شتێڵەر یاریزانی شتوتگارت دروستبوو، ئێدڤاردسن چەند جارێک گاڵتەی بە لووتی ئانجێڵۆ شتێڵەر کرد، ئەوەش بووە هۆی زیاتر بوونی گرژییەکان و هاوڕێکانی شتێڵەر بە تووندی رووبەڕووی ئێدڤاردسن بوونەوە.

کاردانەوەکان چین؟

ڤیکتۆر ئێدڤاردسن، راستەوخۆ دوای یارییەکە رەتکردەوە داوای لێبوردن بکات و بڕوای وابوو کارێکی هەڵەی نەکردووە. بەڵام دواتر دانی بە هەڵی خۆیداناو داوای لێبوردنی کرد.

دەمەوێت بۆ ئەو هەڵسوکەوتەم داوای لێبوردن بکەم، شتگەلێک لە نێوانماندا روویدا و گووتران کە هی ناو یاریگا نەبوون. دوای یارییەکە چوومە ژووری خۆگۆڕینی یانەی شتوتگارت و داوای لێبوردنم کرد. کەسانێک هەن چاو لەمن دەکەن و دەبمە نموونە بۆتان، بۆیە پێویست بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکەم.

هاوکات گۆ ئەهێد ئیگڵز بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە و بەهۆی ئەو رووداوە داوای لێبوردن دەکات و یاریزانەکەی بەبڕی 500 یۆرۆ پێبژاردن سزا داوە.

وەک یانەی گۆ ئەهێد ئیگڵز و ڤیکتۆر ئێدڤاردسن لەو رووداوە پەشیمانین، بۆیە یاریزانەکەمان بەبڕی 500 یۆرۆ سزاداوە و ئەو بڕە پارەیە دەبەخشرێتە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی یانەکە.

نیگەرانییەکان زۆن

ئەم رووداوە ناڕەزایی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، لە سەرتاسەری جیهان یاریزانان، هاندەران و راهێنەران و ئەفسانەکان ئیدانەیان کرد، وێسلی شنایدەر، ئەفسانەی هۆڵەندی یەکێک بوو لەوانەی بەخێرایی ئیدانەی هەڵسوکەوتەکەی ڤیکتۆری کرد.

بەڕاستی ئەو هەڵسوکەوتە قبووڵنەکراوە، ئیدانی دەکەم و نابێت رووداوی لەوشێوەیە رووبداتەوە، شەرمەزارییە پێویستە هەر ئێستا بجێتە ژووری خۆگۆڕینی شتووتگارت و داوای لێبوردن بکات، ئەگەر نەچوو پێویستە یاریزانانی گۆ ئەهێد پەلکێشی بکەن، بیبەن و داوای لێبوردنی پێبکەن.  گاڵتەی بە شتێڵەر کرد گاڵتەپێکردنیش قبووڵکراو نییە، منداڵانیش ئەو دیمەنە دەبینن و کاریگەری نەرێنی دەبێت، بەڕاستی ئەگەر قسەی زیاتر بکەم زیاتر تووڕە دەبم زۆر لەو هەڵسوکەوتە پەستم.

ناڕەزاییاکەن یەکجار زۆرن و هەڵمەتێکی گەورە دژی ڤیکتۆر ئێدڤاردسن دەستیپێکردووە و داوای سزارانی یاریزانەکە دەکەن.

بەگوێرەی رۆژنامەی تێلێگرافی هۆڵەندی ئەگەری هەیە یوێفا بۆ ماوەی 15 یاریی ڤیکتۆر ئێدڤاردسن سڕ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button