
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گورزێكی دیكەی كوشندەی بە پێكانی یاریزانێكی بەركەوت.
وا بڕیارە سبەی كاتژمێر 18:15 بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 14ی لالیگای ئیسپانیا.
🚨 BREAKING: Ronald Araujo will not play against Alaves. He will be out for a few weeks.
— @diarioas pic.twitter.com/3OfTlljxU6
— Barça Universal (@BarcaUniversal) November 28, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، رۆناڵد ئاراوخۆ بەشداری راهێنانەكانی ئەمڕۆی نەكردووە.
ئاراوخۆ ناتوانێت بەشداری یارییەكەی بەرامبەر ئالاڤێس بكات و چەند هەفتەیەک لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی خاڵێک لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگەوەیە.



