Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

هەڵوێستی ریال مەدرید لەسەر كۆناتێ یەكلاییبووەوە

هەموو شتێک تەواو بووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەڵوێستی خۆی لە گواستنەوەی ئیبراهیما كۆناتێ، بەرگریكاری فەڕەنسی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئاشكراكرد.

كۆناتێ لە هاوینی ساڵی 2021 لە لایپزیگەوە بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و گرێبەستەكەی لە ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، ریال مەدرید لیڤەرپوولی ئاگادار كردووەتەوە ئارەزووی گواستنەوەی ئیبراهیما كۆناتێ ناكات.

ریال مەدرید لە كێبڕكێی گواستنەوەی كۆناتێ كشاوەتەوە و لیڤەرپوولی لە دۆخەكە ئاگاداركردووەتەوە.

كۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداری 150 یاریی كردووە توانیویەتی شەش گۆڵ بكات و چوار گۆڵیشی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button