Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

زانیاری نوێ؛ ئامانجەكانی داهاتووی بارسێلۆنا ئاشكرادەكرێت

بارسا لە سێ پێگەی جیاواز یاریزان دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ پتەوكردنی ریزەكانی ئامانجەكانی وەرزی داهاتووی یانەكەی ئاشكراكرد.

لەم وەرزەدا بارسێلۆنا تاوەكو ئێستا لە ریزبەندی لالیگا بە جیاوازی خاڵێک لە دوای ریال مەدریدەوەیە و لە چامپیۆنزلیگیش لە ریزبەندی هەژدەیەم دێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ، دێكۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا و هانزی فلیک راهێنەری یانەكە لەسەر ئامانجەكانی وەرزی داهاتوو گەیشتنە رێككەوتن.

ئامانجەكانی بارسێلۆنا لە وەرزی داهاتوودا؛

  • بەرگریكارێكی دڵی بەرگری
  • یاریزانێكی باڵی هێرشبەری
  • هێرشبەرێكی سەرەڕم

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەگەر یاسای یاریی خاوێن رێگری لێنەكات یانە كاتالونییەكە دەیەوێت لە مێركاتۆی زستانەدا یاریزانێكی دڵی بەرگری بگوازێتەوە.

ئەو یاریزانانەی دڵی بەرگری كە بارسێلۆنا چاودێرییان دەكات؛

  • شلۆتێربێک
  • ئیناسیۆ
  • مارک گێی
  • مۆرێیۆ

هەروەها لە هێرشبەری سەرەڕمدا هاری كەین بە بژاردەیەكی گونجاو بۆ یانەكەیان دادەنێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button