Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پەیامێک لە سەرکردەی مەدریدەکانەوە بۆ وەڵامدانەوەی دەنگۆیەکان

Yariga App

یاریگا –

لە گەرمەی دەنگۆیەکان پەیوەست بە هەبوونی کێشە لەنێوان یاریزانەکان لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ، فێدی ڤاڵڤێردی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پەیامی کاپتنەکەی ریال مەدرید دوای بردنەوە قورسەکەی شەوی رابردوویان دێت 4-3 بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس لەمیانی هەفتەی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ.

ریال مەدرید چەند رۆژێکی نائاسایی بەڕێکرد دوای یەکسانبوونەکەیان بەرامبەر ئێڵچی لە خولی ئیسپانی، کە زۆر نهێنی لەگەڵ خۆیدا خستەبەر تیشکی رۆژ بەتایبەت ناتەبایی نێوان یاریزانەکان لەگەڵ راهێنەرە ئیسپانیەکەیان لە ژووری جلگۆڕین. بەڵام بردنەوەیان لە یانە یۆنانیەکە بە سوپەر هاتریکی کیلیان ئێمباپێ، دۆخەکەی هێورتر کردووەتەوە و لەو بارەیەشەوە ڤاڵڤێردی کە خۆشی یەکێک بوو لەو یاریزانانەی بە هاتنی ئاڵۆنسۆ ئاستی تەواوەتی دەرنەکەوت، پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی

دوای هەفتەیەک کە تێیدا هەمووشتێکیان لەسەر وتین، ئێستا ئێمە لەهەرکاتێکیتر یەکگرتووترین.

پەیوەست بە ئاستی خۆی و رۆڵی ئاڵۆنسۆ بۆ ئەو پێگەیەی کە یاریی پێدەکات، بەرگریکاری لای ڕاست، کاپتنەکەی ریال وتی

کاردەکەم بۆ گەڕانەوە بۆ باشترین ئاستی خۆم. راهێنەر هەمیشە لە شانم وەستاوە، پاڵشتیم دەکات و هەرشتێ بتوانێ دەیکات لەپێناو ئەوەی بەردەوامبم بۆ بەرەوپێشچوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button