Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ویلیامز بۆ یەکەمین جار ئاشکرای دەکات بۆچی بارسێلۆنای رەتکردەوە

Yariga App

یاریگا –

نیکۆ ویلیامز کە لە مێرکاتۆی هاوین یەکێکبوو لەو ناوانەی زۆرترین رۆشناییەکانی لەسەربوو بۆ جێهێشتنی ئاتلێتیک بیڵباو و پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆنا، بۆ یەکەمین جار لە زاری خۆیەوە هۆکاری رەتکردنەوەی گرێبەستەکەی بارسا ئاشکرادەکات.

بەر لە گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد بەخواستن لە مانچێستەر یونایتد بۆ بارسێلۆنا، باڵی چەپی کاتالوونیەکان بۆ ویلیامز دانرابوو. بەجۆرێک، تەواوی هاندەرانی بلاوگرانا لە چاوەڕوانی ئەوەدابوون گرێبەستەکەی رابگەیەندرێت. بەڵام نیکۆ هەموانی شۆک کرد و مانەوەی لە یانە باسکیەکە راگەیاند. ئەوەش هاندەرانی بارسای بەرامبەر خۆی رقئەستوور کرد.

نیکۆ ئەم وەرزە ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکەش ناکات. لە یارییە گەورەکاندا ئامارەکانی باش نین. بەگوێرەی نوێترین لێدوانی کە بۆچی مانەوەی هەڵبژارد و بارسێلۆنای رەتکردەوە، ناوبراو وتی

ئاتلێتیک و بیڵباو هەمووشتێکن بۆ من. من لێرە وەک کەس و وەک یاریزانیش گەورەبووم. نوێنەرایەتی کردنی ئەم  یانەیە و ئەم شارە تێگەشتنی پێبەخشیوم لەبارەی بەهای کارکردن، لەخۆبوردەیی و خێزان.

ئەستێرە 23 ساڵیە ئیسپانیەکە لەم وەرزە لە 2 یاریی چامپیۆنزلیگ ئامارەکانی هێشتا سپین. لە 9 یاریی خولی ئیسپانیش 2 گۆڵ و 2 ئەسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button