Loading...
سعوودیەگرنگترین

پارەکەی حەڵاڵ بێت بەڵام نامەوێت لە هیلال بیبینم؛ هەڵسەنگاندن بۆ رۆناڵدۆ ده‌كرێت

گره‌وم له‌سه‌ر شكستی مێسی له‌ پاریس كردبوو

Yariga App

یاریگا –

میر عەبدوڵڵا بن موساعید، وەزیری پێشووی وەرزشی سعودیە و سەرۆکی پێشووی یانەی هیلال، لە لێدوانێکی شیکارییەکی جیاوازی بۆ دۆخی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسڕ ده‌كات، کە تێیدا لە نێوان لایەنی بازرگانی و  لایەنی هونەری جیاوازییەکی ده‌خاته‌روو.

تاکە یاریزان کە شایستەی پارەکەیەتی

میر عەبدوڵڵا لە لێدوانە تەلەفزیۆنییەکانیدا جەختی کردەوە کە رۆناڵدۆ تاکە یاریزانی پیشه‌گه‌ره‌ لە خولی رۆشنی سعودی  بەتەواوی شایستەی ئەو بڕە پارە خەیاڵییەیە کە وەریدەگرێت.

ئەو گوتی،

“ئەو بانگەشە و رێکلامەی رۆناڵدۆ بۆ سعودیەی کردووە و ئەو شێوازە جوانەی باسی شانشینەکەی پێ دەکات، وامان لێدەکات بڵێین شایستەی ئەو گرێبەستەیە، هەرچەندە بڕەکە زۆرە، بەڵام شایه‌نیه‌تی.”


کێشە هونەرییە گەورەکە

سەرەڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ به‌ شایسته‌ی رۆنالدۆ ده‌زانێت،به‌ڵام رەخنەی هونەریی توندی لە شێوازی یاریکردنی دۆن گرت و رایگه‌یاند،

لە رووی هونەرییەوە، رۆناڵدۆ کاریگەری لەسەر کوالێتی تیپەکە هەیە، چونکە لە نەسڕ هەموو شتێک دەبێت بەودا تێپەڕێت، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی یاریزانەکانی تر دروست دەکات، هەر بۆیە پێشتر گوتوومە و ئێستاش دەیڵێمەوە، ئاواتم نه‌خواستووه‌ لە هیلال یاری بکات.

گرەوەکە لەسەر مێسی

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، وەزیرە پێشووەکە باسی لیۆنێل مێسی کرد

“تەنانەت دژی هاتنی مێسیش بووم بۆ هیلال، بینیمان چوو بۆ خولی ئەمەریکی و نەیتوانی خولەکە بباتەوە و جیاوازییەکی گەورەی دروست نەکرد، پێشتریش لە پاریس سانجێرمان گرەوم لەگەڵ هاوڕێکانم کرد کە مێسی هیچ نازناوێکی گەورە نابباتەوە و واش دەرچوو.”

رۆناڵدۆ: من سعودییم

ئەم قسانەی میر عەبدوڵڵا هاوکاتە لەگەڵ لێدوانەکانی ئەم دواییەی ڕۆناڵدۆ لە کۆڕبەندی گەشتیاری، کە تێیدا رایگەیاندبوو، “من خۆم بە سعودی دەزانم و باوەڕم بە پڕۆژەی وەرزشیی وڵاتەکە هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button