Loading...
ئه‌مریکائه‌وروپاجیهانگرنگترینمۆندیالی 2026

ئێستا کریستیانۆ سزا بدەن؛ ئەرجەنتین و ئەمریکا کودەتا بەسەر فیفا دەکەن

هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆت ده‌كه‌ن

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییەکانی پاڵاوتن له‌ به‌رامبه‌ر ئێرله‌ندا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە بەهۆی رەفتارێکەوە کە وەک هەڵسوکەوتی نەشیاو پۆلێن کرابوو، لیژنەی سزاکانی فیفا بڕیاریدا تەنیا یەک یاریی سڕی بکات.

ئەم بڕیارە بە واتای ئەوە دێت رۆناڵدۆ دەتوانێت لە یارییەکانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كات ده‌توانێت بەشداری بکات، کە ئەمەش پێچەوانەی یاساییە بۆ ئه‌و حاڵەتە توندەکان کە زۆرجار سزاکەی سێ یارییە.

هەڵمەتی یاسایی دژی فیفا

رۆژنامە ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئاشکرایکردووە، ئەم بڕیارە بووەتە هۆی تووڕەیی ژمارەیەک لە یەکێتییە تۆپی پێیەکانی وڵاتانی بەشدار. بە دیاریکراوی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و  ئەمەریکا سەرکردایەتی بەرەیەک دەکەن بۆ تانەدان لە بڕیارەکە.

پارێزەرانی ئەو یەکێتییانە خەریکی ئامادەکردنی دۆسیەیەکی یاسایین بۆ پێشکەشکردن بە دادگای ناوبژیوانی وەرزشی (CAS) یان لیژنەی تێهەڵچوونەوەی فیفا، بە پاساوی ئەوەی، سزاکە دادپەروەرانە نییە و پێشێلکردنی پرەنسیپی یەکسانییە (تەنیا لەبەر ئەوەی ناوی رۆناڵدۆیە سزاکەی کەمکراوەتەوە).


به‌شێك له‌ هه‌ڵبژارده‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر رۆناڵدۆ سزاكه‌ وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا به‌ره‌یه‌ك دژی پێك ده‌هێنن و بایكۆتی مۆندیال ده‌كه‌ن.

هۆکارەکان: بازرگانی یان یاسا؟

ده‌یلی مه‌یل ئاماژەی بەوەكردووه‌، تۆمەتەکان ئاراستەی فیفا دەکرێن بەوەی بەرژەوەندی بازرگانی خستووەتە پێش دادپەروەری وەرزشی.

دەیلی مەیل دەڵێت،

“فیفا دەزانێت ئامادەنەبوونی رۆناڵدۆ لە قۆناخی کۆمەڵەکان زیان لە بینەر و داهاتی پەخش دەدات، بەتایبەت کە له‌وانه‌یه‌ ئەمە کۆتا مۆندیالی ئەو ئەستێرەیە بێت، بۆیە هەوڵیان داوە سزاکە کەمترین بێت.”

ئینگلتەرا و مەترسییەکە


هاوتەریب لەگەڵ ئەم کێشەیە، رۆژنامەکە ئاماژەی بە دۆخی ئینگلتەرا کردووە کە له‌وانه‌یه‌ بکەوێتە رێره‌وێكی قورس، مانەوەی رۆناڵدۆ و بەشداری کردنی لە قۆناخەکانی داهاتوو، مەترسییە بۆ سەر ئەو هەڵبژاردانەی كه‌ رەنگە لە قۆناخی دەرچوون رووبەڕووی پۆرتوگال ببنەوە. بۆیە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپاش پشتگیری لە توندکردنی سزاکە دەکەن.

ئەگەر تانەکە سەربگرێت، له‌وانه‌یه‌ سزاکەی رۆناڵدۆ بۆ سێ یاریی بەرز بکرێتەوە، کە ئەوەش گورزێکی کوشندەیە بۆ پۆرتوگال لە مۆندیالدا. بەڵام ئەگەر فیفا سوور بێت لەسەر بڕیارەکەی، ئەوا تۆمەتی لانگیری دەبێتە مانشێتی سەرەکی مۆندیالی 2026.

بابەتی زیاتر

Back to top button