Loading...
ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ڤان دایک چۆن لیڤەرپوولی خستە مێژوویەکی رەشەوە؟

خراپترین ئاماری بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد

Yariga App

یاریگا –

ڤیرجیل ڤان دایک، بەرگریکاری هۆڵەندی و کاپتنی لیڤەرپوول، ئاستێكی خراپی لە یارییەکەیان بەرامبەر ئایندھۆڤن لە یاریگای ئانفێڵد پێشكه‌ش كرد و یارییه‌كه‌یان 4-1 دۆراند.

لە کاتی یارییەکەدا، ڤان دایک هەوڵیدا تۆپێکی بەرز دوور بخاتەوە، بەڵام دەستی بەر تۆپەکە کەوت و ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ تیپی میوان هەژمار کرد، کە بووە هۆی تۆمارکردنی یەکەم گۆڵی یارییەکە.

ئامارە شۆککەرەکان و رەخنەی جەماوەر

بەپێی ئامارەکانی ئۆپتا (Opta)، ڤیرجیل ڤان دایک لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا سێ لێدانی سزای بەسەر تیپەکەیدا تۆمار کردووە، کە ئەمەش زۆرترین ژمارەیە لە نێوان یاریزانانی تیپەکانی خولی نایابی ئینگڵته‌را.

ئەم ئاستە خراپەی بەرگریکارە هۆڵەندییە، رەخنەیەکی زۆری لەلایەن هانده‌رنی یانه‌كه‌ بەدوای خۆیدا هێناوە، تا رادەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە یاریزانی تۆپی باسكه‌ وەسف دەکرێت، بەهۆی بەکارهێنانی دەستی لە ناوچەی سزا.


دۆخی یانەی لیڤەرپوول

دۆڕاندنەکەی بەرامبەر ئایندھۆڤن، سێیەم یاریی لەسەریەک بوو لیڤەرپوول بە جیاوازی سێ گۆڵ بدۆڕێت، کە ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی یانەکەدا لە ساڵی 1953ەوە رووبدات. ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ قەیرانێکی گەورە کە یانەکە پێبدا تێیپەڕ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button