Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

کیلیان ئێمباپێ پەیامێکی گرنگ ئاراستەی هاوڕێکانی دەکات

پاڵپشتی چابی ئاڵۆنسۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی پەیامێک ئاراستەی مەدریدییەکان دەکات و پاڵپشتی خۆی بۆ راهێنەرەکەی دووپاتدەکاتەوە.

شەوی رابردوو 26ـی نۆڤێمبەری 2025 لە یارییەکانی گەڕی 5ـی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید بووە میوانی ئۆڵۆمۆیاکۆس و 4-3 یارییەکەی لە یانە یۆنانییەکە بردەوە.

کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی هەر چوار گۆڵەکەی ریال مەدریدی کرد و بووە یەکەم یاریزان لەدوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە چامپیۆنزلیگ سوپەر هاتریک بۆ ریال مەدرید بکات. ئێمباپێ دوای یارییەکە پاڵپشتی خۆی بۆ ستافی راهێنەرایەتی یانەکەی دووپاتکردەوە و داوا لە هاوڕێکانیشی دەکات پارێزگاری لە یەکتر بکەن.

کاتێک یاریی بۆ ریال مەدرید دەکەیت ئاساییە خەڵکی قسەت لەسەر بکەن، ئێمەی یاریزانان پێویستە یەکتر بپارێزین، پێویستە پارێزگاری لە خۆمان و ستافی راهێنەران بکەین، ئاساییە کەشتییەکەمان رووبەڕووی زریان ببێتەوە بەڵام کەس لە کەشتییەکە دانابەزێت و هەمووان بەیەکەوە دەمێنینەوە.

دەمەوێت هاندەرانمان هەست بەوە بکەین ئێمە هەموومان بەیەکەوەین و بە یەک ئاراستە دەڕۆین، چاومان لەوەیە سەرجەم نازناوەکان بەدەستبهێنین.

سوپەر کیلیان دوای یارییەکە رۆڵی هاوڕێکانی لەیاد نەکرد و دووپاتیکردەوە سەرکەوتنەکە سەرکەوتنی تەواوی تیپەکەیە و بەبێ هاوکاری و ماندوو بوونی هاوڕێکانی هەرگیز نەیدەتوانی چوار گۆڵ بکات و بردنەوەکە کاری بە کۆمەڵە نەوەک هەوڵی یەک یاریزان.

بابەتی زیاتر

Back to top button