Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئاردا گولەر؛ ئەندازیاری پشت ئاستە ناوازەکەی ئەم وەرزەی ئێمباپێ

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو کیلیان ئێمباپێ ریال مەدریدی بە سێ خاڵی گرنگەوە لە یۆنانەوە گەڕاندەوە کاتێک توانی لەنێو یاریگای ئۆڵۆپیاکۆس سوپەر هاتریک تۆماربکات لە یارییە پڕ گۆڵەکەیان 4-3 بەرامبەر ئەو یانەیە.

پێش ئەم یارییە، دۆخی ناجێگیری ئەنجام و ژووری جلگۆڕین بووبووە سەرباسی میدیاکان، رەنگە بردنەوەکە ئەگەرچی زەحمەتیش بوو، ئاهێک بەبەر چابی ئاڵۆنسۆدا بهێنێتەوە ئەویش بە چاکەی ئەستێرە فەڕەنسیەکەی.

رۆڵی ئاردا گولەر نابێت لەبیربکرێت لەپشت تەقینەوەی توانا گۆڵکارییەکانی ئەم وەرزەی کیلیان کە لە 19 بەشدارییدا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان توانیویەتی 23 گۆڵ تۆماربکات. بەجۆرێک، 9 گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ، 13 لە خولی ئیسپانی و گۆڵێکیش لە سوپەری ئەو وڵاتە.

گۆڵی یەکەمی کیلیان کە ئەمشەو لە ئۆڵۆپمیاکۆسی تۆمارکرد، بە تەنها ناوی ئەو یاریزانەی دەرنەخست، هاوکات پیاوی پشت ئاستەکەی ئێمباپێیش بووە جێگەی سەرنج کە گولەر وەک ئەندازیارێک وەستاوە. ئەسێستەکەی ئەمشەویشی بۆ هێرشبەرە فەڕەنسیەکە، ژمارەیەکی جوانی بەخشیە لاوە تورکیەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەوە ئەسێستی ژمارە 7ی ئاردا بوو لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان کە بووەتە یاریزانێکی متمانەپێکراوی ئاڵۆنسۆ

ئامارێک دەریدەخات کە سەرجەم ئەسێستەکانی گولەر لەم وەرزە بۆ کیلیان بووە. بەوەش بوونەتە دوانەیەکی پێکەوەگونجاو

گۆڵی یەکەمی کیلیان بە ئەسێستی گولەر:

ڤیدیۆ: گۆڵی یەکەم و دووەمی ریاڵ مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button