هێشتا نیوەی وەرزەکە نەهاتووە و ڤان دایک لە ئامارێکی خراپدا رکابەری نییە

یاریگا –
لەگەڵ ئامارە خراپەکانی لیڤەرپوول، ڤیرجل ڤان دایکیش خۆی بێبەش ناکات لەو ئامارە خراپانە.
ئەمشەو لە هەفتەی پێنجەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لیڤەرپوول لە ئانفیڵد پێشوازیی لە ئایندهۆڤن کرد. یانەی میوان هەرزوو لە خولەکی 6 تۆڕی رێدزیان هەژاند لە رێگەی لێدانی سزا دوای ئەوەی ڤان دایک بە بەکارهێنانی دەست بە شێوەیەکی نامۆ لە تۆپەکەی دا.
بەگوێرەی داتاکانی تۆڕی ئۆپتا، ئەوە سێیەمین جاربوو لەسەرەتای وەرزەکەوە تا ئێستا سێ جار لێدانی سزا لەدژی بەرگریکارە هۆڵەندیەکە بگیردرێت.
ئۆپتا نووسیویەتی هیچ یاریزانێکی پرێمەرلیگ لەم وەرزە هێندەی کاپتنەکەی لیڤەر لێدانی سزای لەسەر نەگیراوە. تەنانەت ئۆپتا لە کۆتایی پۆستەکەیدا وەک یاریزانی “باسکە” ناوزەدی کردووە بەهۆی جووڵە نامۆیەکەی ئەمشەوی.
3 – Virgil van Dijk has conceded three penalties in all competitions this season, more than any other Premier League player. Basketball. pic.twitter.com/YnYaH7oOHW
— OptaJoe (@OptaJoe) November 26, 2025
ئەگەرچی یانە ئینگلیزیەکە هەر لە گێمی یەکەم لە رێگەی دۆمێنیک سۆبۆسلای ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە، بەڵام میوانە هۆڵەندییەکەیان توانیان لە گێمی راهێنەران سێ گۆڵی دیکە تۆمار بکەن و بە سێ خاڵ لە ئانفیڵد دەرچن.
بەو دۆڕاندنە، لیڤەرپوول لە ریزبەندی چامپیۆنزلیگ دابەزی بۆ پلەی 12.
هێڵی بەرگری تیمەکەی ئارنە سڵۆت لەم وەرزە وێرانە. لە 12 یاریی پرێمەرلیگ 20 گۆڵ و لە 5 یاریی چامپیۆزنلیگیش 8 گۆڵی لێکراوە.



