Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پێش جەنگەکەی ئۆڵۆمۆیاکۆس هەواڵێکی ناخۆش بە هاندەرانی ریال مەدرید دەدرێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید ئەمشەو دەبێتە میوانی ئۆڵۆمۆپیاکۆس لە هەفتەی پێنجەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ. بەر لەو یارییەش هەواڵێکی ناخۆش بە هاندەرانیان دەدرێت.

یانە ئیسپانیەکە بە دۆخێکی ناجێگیری نێوخۆییدا تێدەپەڕێت بەهۆی ئەنجامەکانی و ناتەبایی ژووری خۆگۆڕین لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە کە بەشداریکردنی جود بێڵینگهام کەوتووەتەوە گومانەوە.

سەرچاوەکە هۆکارەکەشی ئاشكراکردووە کە بەهۆی فشاری زۆری یارییەکان و بەشداریی ئەو ئەستێرە ئینگلیزیە، کشان لە ماسوولکەکانی پوزیدا دروستبووە.

ئەوەش ئەگەری نەبوونی لە پێکهاتەی سەرەکی ئاڵۆنسۆ بەهێزتر کردووە وەک لەوەی مەترسی زیاتر بخاتەسەری.

بەشدارینەکردنی جود بەرامبەر یانە یۆنانیەکە، کەلێنێکی دیکە لە هێڵی ناوەند بۆ مەدرید دروستدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button