Loading...
ئاسیاعێراق

موئمین سلێمان: هیلال دەتوانێ لە پرێمەر لیگ یاریی بکات

جارێکی تر شوڕتە لە ئاسیا سەرکەوتوو نەبوو

Yariga App

یاریگا –

شوڕتە لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا شکستی هێنا و راهێنەری تیپەکەش دەڵێت هیلال دەتوانێ لە پرێمەڕ لیگ یاریی بکات.

لە گەڕی پێنجەمی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، شوڕتە لە سعودیە رووبەڕووی هیلال بوویەوە و یارییەکەشی 4 _ 0 دۆڕاند، شوڕتە چوارەم شکستی بوو لە خولەکە، هەرچەندە مەحمود مەواس و بەسام شاکر و ئەمیر سەباح و ئەحمەد باسل و مەجید ئەبوبەکر بە هۆکاری جیاواز نەیانتوانی لەگەڵ شوڕتە بەشداری یارییەکە بکەن.

موئمین سلێمان، راهێنەری میسری یانەی شوڕتە دوای یارییەکە بەمشێوەیە ستایشی ئاستی هیلالی سعودی کرد:

لای هەمووان ئاشکرایە سعودیە دەیەوێت خولەکەی بکاتە گرینگترین خولی ناوچەکە، بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکەشم پێشکەوتنەکانی ئەم دواییەی خولەکەیە لە رووی هێنانی ئەستێرەکانی جیهان بۆ خولەکە، هیلال دەتوانێ رووبەڕووی هەرتیپێک ببێتەوە کە کە پڕ ئەستێرەش بن، هیلال دەتوانێ لە پرێمەر لیگ یاریی بکات و ئەنجامی باشیشی هەبێت، بۆیە شکستی ئەمڕۆشمان بە کارێکی ئاسایی دەیبینم.

شوڕتە لە پێنج یارییدا یەک خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 11ـەی کۆمەڵەی رۆژئاوا دێت، گەڕی داهاتووش لە بەغدا میوانداری ئەهلی سعودی دەکات، هیلالیش 15 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی کۆمەڵەکە دێت، گەڕی داهاتووش دەبێتە میوانی شاریقەی ئیماڕاتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button